تەندروستی جیهانی: هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەكانی پەتای كۆرۆناداین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  تەندروستی جیهانی: هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەكانی پەتای كۆرۆناداین

تەندروستی جیهانی: هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەكانی پەتای كۆرۆناداین

پرس میدیا 

سه‌رۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بە وریاییەوە گەشتە جیهانییەكان دەستپێبكەنەوە. هۆشداریش ده‌دات: هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەكانی پەتای كۆرۆناداین. 

تیدرۆس ئەدهانۆم سه‌رۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "زۆربەی وڵاتانی جیهان هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەكانی پەتای كۆرۆنادان". 

روونیشیده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌بێ به‌ وریاییه‌وه‌ گه‌شته‌ جیهانییه‌كان ده‌ستپێكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ هێشتا كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه‌و هه‌ر حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌و گواستنه‌وه‌دایه‌.

هه‌روه‌ها هۆشداریشی داوه‌ "بەرەوپێشچوون لە ڕۆژئاوای ئەوروپا بەدیهاتووەو ده‌بێ هیچ هەڵەیەك نەكەن، ئێمە ڕێگەیەكی درێژمان لەپێشە، ئەم ڤایرۆسە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لەگەڵمان دەمێنێتەوە". 

هه‌تائێستا لە سه‌رتاسه‌ریی جیهاندا زیاتر لە دوو ملیۆن و 606 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 181 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 712 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©