ئەوقافی شارەکە داوا دەکات دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەوقافی شارەکە داوا دەکات دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە

ئەوقافی شارەکە داوا دەکات دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە

پرس میدیا

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوفاقی پارێزگای سلێمانی، رایدەگەیەنێت، کردنەوەی مزگەوتەکان کارێکی دەستەجەمعییە و بە تەنها بەرپرسیارێتیی ئەوان نییە، بەڵکو دەبێت لایەنی پەیوەندار بریار بدات.


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٧، فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاند، هەر لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی، پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و دەرگای مزگەوتەکان داخراون و نەکراونەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی کردنەوەی بازاڕ و بەشێک لە شوێنەکان بە پاڵەپەستۆی خەڵک، نەک بە داوای مامۆستایانی ئایینیی، لە چەند شوێنێک ژمارەیەک مزگەوت کرابوونەوە، یان لە دەرەوەی مزگەوتەکان بە بێ مامۆستای ئایینیی و کارمەندی ئەوقاف نوێژی جەماعەت کراوە، بەڵام دوای دەستوەردانی هەموو لایەنە پەیوەندارەکان ئەم دۆخە چارەسەر کراو و مزگەوتەمان لە پارێزگای سلێمانی داخران.

جەختیشیکردەوە، کە کردنەوەی مزگەوتەکان کارێکی دەستەجەمعییە و بە تەنها بەرپرسیارێتیی ئەوان نییە، بەڵکو دەبێت لایەنی پەیوەندار بریار بدات و لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادایە.

بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، وتیشی: داوا دەکەین بە هەڵسەنگاندی دۆخی تەندروستیی و لەسەر داوای نوێژخوێنانی مزگەوتەکان، حکومەت هەوڵی کردنەوەی مزگەوتەکان بدات.



داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©