"خەڵكی مەخمور ڕووبەڕووی مەترسییەكی گەورەتر بوونەتەوە" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"خەڵكی مەخمور ڕووبەڕووی مەترسییەكی گەورەتر بوونەتەوە"

"خەڵكی مەخمور ڕووبەڕووی مەترسییەكی گەورەتر بوونەتەوە"

پرس میدیا

هاوسەرۆكانی هەدەپە، هۆشداریی دەدەنە سەرۆكی هەرێم کە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خەڵكی مەخمور رووبەڕووی مەترسییەكی گەورەتر بوونەتەوە، تكا دەكەن و هیواخوازن، سیاسەت، گەمارۆ و گۆشەگیریی سەر کەمپی مەخمور سەر كامپی مەخمور هەڵگرێت
.

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٤/١٩، پەروین بۆڵدان و مدحەت سانجەر هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) لەسەر ئەو گەمارۆیەی ٢٧٧ رۆژە خراوەتە سەر كامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودیی لە مەخمور، نامەیەكیان ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لە نامەكەیاند ئاماژەیان بەوەکردوە، كە گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغێكی هەستیار و مان و نەماندایە و تێكۆشانی خۆی بۆ ئازادی لە ڕێگای ئاشتیانەوە بەڕێوەدەبات و لەم قۆناغەدا گەلی كورد هیوای بە ئێمەی نوێنەریانە، بۆیەش ئێمە پابەندی ئەم داخوازیەین و بەرپرسیاریەتییەك كە كەوتووەتە سەر شانمان، گۆڕانكارییەكانی دەوروبەرمان و جیهان لە دوێنێ زیاتر، پشتگیری و یەكێتی بەسەر لایەنە كوردییەكانەوە فەرز دەكات.

ئەوەشدەخەنەڕوو، تێكۆشان بۆ بەدەستخستنی مافی سەرەكی و پێگەی گەلی كورد تا ئێستا تووشی فشارە جۆربەجۆرەكان بووەتەوە، دەوڵەتە سەردەستەكان هەرگیز گوێیان لە داخوازی ئازادیی گەلی كورد نەگرت و بۆ لەناوبردنی مافی سەرەكیی كورد، لەناو خۆیان یەكێتییان پێكهێنا و ناكۆكییەكانایان بەلاوەنا ، ئەم ڕاستییە مێژووییە، بەرپرسیارێتی مێژووی بەسەر هەموو لایەنە كوردییەكانەوە دەسەپینێت، تا سەرەڕای هەموو جیاوازیی و ناكۆكییەكانیان، ڕێگای دانوستانی نێوانیان دروست بكەن و بە گفتوگۆ ، یەكێتی ، پشتیوانی و یەكگرتنی خۆیان سەقامگیر بكەن.

دەشڵێن، یەكێتی و ئاشتی نێوان كورد، كاریگەرییەكی گەورە لەسەر ئاشتی و ئارامیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، ئەو گۆڕانكارییانەی لە ناوچەكەمان ڕوودەدەن، ئەركمان بەرامبەر گەلەكەمان و مێژوومان جارێكی دیكە بیردەخاتەوە و یەكێتی و پاڵپشتی بێ ئەملاوئەولا لەسەرمان فەرز دەكات.

لە نامەكەدا هێما بۆ ئەوەشەکەن، كە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەمان، بەرامبەر دەستێوەردانی دەوڵەتانی سەردەست، لە دوێنێ زیاتر، ئەمڕۆ پێویستی بە دروستكردنی یەكڕیزی و یەكێتی نەتەوەیی گەلی كورد و پشتگیری و پاڵپێشتیی گەلانە.

ئەوەش هاتووە، هیوادارین كە خەڵكەكەمان لە مەخمور لەسەر ئەم ڕاستییە، هەڵسوكەوتێك ببینێت، بە تایبەتی كە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، خەڵكی مەخمور ڕووبەڕووی مەترسییەكی گەورەتر بوونەتەوە، بۆیە تكادەكەین و هیواخوازین، سیاسەت، گەمارۆ و گۆشەگیری سەر مەخمور، پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و مافی بنەرەتی ژیانیان مسۆگەر بكرێت.

پەروین بۆڵدان و مدحەت سانجەر هاوسەرۆكانی هەدەپە، راشیدەگەیەنن، پێگەی سەرۆكی هەرێم پێگەیەكی گرنگە بۆ هەموو گەلی كورد، ئەم پێگە و ئەركەتان، لە مەسعود بارزانی وەرگرتووە و بەرپرسیارێتی مێژووی دەخاتە سەرتان، هیواخوازین هەوڵدانتان بۆ دروستكردنی ئاشتی و ئارامی نێوان كورد، لە ئەمڕۆ بەدواوەش بەردەوام بێت و كاریگەریی گەورە لەسەر یەكێتی كورد و پێكهاتەی گەلانی ناوچەكەمان بكات.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©