تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات

تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات

پرس میدیا 

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "تووشبووانی کۆرۆنا لە زیادبووندایە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن، ١٠ رۆژی داهاتوو مەترسیدار دەبێت". 

دکتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە "پرس میدیا"ی راگەیاند، "بەشێک لە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نین، هەر بۆیە داواکارن لە هاوڵاتیان لەپێناو پاراستنی تەندروستییان پابەندی رێنماییەکان بن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامارەکانی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان لە هەڵکشاندایە و لە سەرەتادا سروشتی ڤایرۆسەکە بڵاوبوونەوەی خێرا نییە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و بەریەککەوتنەوە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاد دەکات". 

باسی لەوەشکرد، "١٠ رۆژی داهاتوو مەترسیدار دەبێت و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک تووشبوومان هەیە بەبێ ئەوەی لەگەڵ کەسی تووشبوو بەرکەوتنی هەبووبێت یاخود بەبێ ئەوەی گەشتی دەرەوەی کردبێت، لە ئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەیە".

یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا و یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەهەمان شێوە، هەروەها زۆرترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە پارێزگای سلێمانی بوو، بەڵام لە ئێستادا ڕیژەکە کەمی کردووە و ژمارەیەکی زۆر تووشبوو چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی نوێترین ئامار لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا ١٧٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٢ حاڵەت گیانیان لەدەستداوە و ٥٧ حاڵەت چاکبوونەتەوە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©