پێویستە حکومەتی هەرێم ئیفلاسبوونی خۆی رابگەیەنێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پێویستە حکومەتی هەرێم ئیفلاسبوونی خۆی رابگەیەنێت

پێویستە حکومەتی هەرێم ئیفلاسبوونی خۆی رابگەیەنێت

پرس میدیا

ئەندام پەرلەمانێکی کوردستان رایگەیاند، "تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران نادیارە". 

سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاندووە، "٤١ رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران تێپەریوە و تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی یەک نادیارە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کابینەی بۆ، ئیفلاسبوونی خۆی رابگەیەنێت". 

دەقی نووسینەكەی سۆران عومەر: 

ئەم كابینەی نۆیەمە! لە كەرەنتینەوە تاكو ئەمڕۆ ٢٤٢ ڕێنمایی و بڕیارو ڕونكردنەوەی دەركردوە، لە ٨/٣/٢٠٢٠ یشەوە موچەی مانگی ١٢ی وەزارەتی تەندروستی دابەش كردووە، بە ٣٨ ڕۆژ موچەی وەزارەتەكانی دیكەی داوە!
ئەمڕۆ ١٨/٤/٢٠٢٠ دەكاتە ٤١ ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردودا گوزەری كردوەە ھێشتا چارەنوسی موچەی مانگی ١ی ئەمساڵ دیار نیە! ساڵێك كە چارەكی یەكەمی تێپەڕی موچەی موچەخوراوان نەدراوە!
ئەمە ئەو موچەدانەبوو كە وتتان دەسكاری ناكرێ؟
كوا ئەوانەی ئەیانووت موچە نافەوتێ و پابەندین بەوەی ٣٠ ڕۆژ جارێك موچەیەك بدەین!
ئەمە حكومەتدارییە؟ حكومەتداری ھەر بردنی داھات و وەرگرتنی سەفقەی پارە نیە بۆ كۆمپانیاكانی خۆتان!
ئەمەی ئێستە ھەیە چەوساندنەوەی خەڵك و لەژورنانیان و بێ كاركردنی كۆمەڵگەیە!
ئەمە ئێستە ھەیە سەركەوت و دەمكوت و برسیكردنە!
كوا موچەكەتان كە وتتان دەیدەین بەكەمدەرامەتان؟
كوا لێخۆش بوون لەكرێی ئاوو كارەبا؟ كوا ھاوكاریتان بۆ ھەژاران؟
چەند عەیبەیەكی گەورەیە ٢٠ ملیۆن دۆلار لە سەرمایەداران وەرگری ھێشتا دینارێكیت نەدابێ بە خەڵك بڵێی ١٧ ملیار دینارمان بۆ تەندروستی و پۆلیس سەرف كردووە!
ئەوەی بۆ پۆلیس و ئاسایش كردوتانە بۆ نان خواردن بووە! ئەوەی بۆ تەندروستی كردوتانە بۆ پشكنین بووە!
چیتان سەرف كردوە لە ھەموو داھاتە ناشەفاف و نادیارەی نەوت و ناوخۆ؟
سەیرێكی ژیانی شاھانەی خۆتان بكەن و شەرم داتانگرێ كە میلەت ئاوا بژی!
جاران خەڵكیان ناچاركردبوو موچە لەكاتی خۆی بدرێ بەپاشەكەوتیشەوە مەمنون بن! ئێستە موچە گۆڕی ونە! خەڵكیان ناچار كردووە مەمنون بێ دوكان و بازاڕ بكرێتەوە حەماڵی و كرێكاری بكات تا لەبرسا نەمرێ! حكومەتی ئاوا دەبێ ئیفلاسی ڕاگەیەنرێ نەك ئیدامەی ھەبێ بەدەركردنی ٢٤٢ بڕیارو رونكردنەوەو ڕێنمایی! 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©