دانیشتوانی وەرتێ هۆشداری ده‌ده‌نه‌ هێزه‌كان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دانیشتوانی وەرتێ هۆشداری ده‌ده‌نه‌ هێزه‌كان

دانیشتوانی وەرتێ هۆشداری ده‌ده‌نه‌ هێزه‌كان

پرس میدیا

دانیشتووانی زینێ وەرتێ و دۆڵی شاورێ، داوای کشانەوەی هێزەکان له‌سنووره‌كه‌ دەکەن و راشیده‌گه‌یه‌نن، لە ئەگەری نەکشانەوەدا فشاری جەماوەری دەکەن. 

ئێوارەی ئەمڕۆ کەسایەتی و رۆشنبیران و خەڵکی سنووری وەرتێ و دۆڵی شاورێ بە مەبەستی گەیاندنی یاداشتێکی ناڕەزایەتی سەردانی هێزه‌كانی پێشمەرگەیان کرد کە لە زینی وەرتێ جێگیرکراون و به‌هۆیه‌وه‌ ئاڵۆزیی لە سنوورەکە دروستبووە. 

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یه‌نراوێكی ناڕه‌زایه‌تییان خوێنده‌وه‌و داوای جێهێشتی ئه‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن، له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە "هەڵقوڵاو لە خواست و ناڕەزایەتی جەماوەریی و ڕای گشتی کوردستان و خەڵکی ناوچەکە، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوان لە مزگەوتی گوندی دارەبەن لە بەرواری ۱۹/٤/۲۰۲۰ دوای وەرگرتن و تاوتوێکردنی سەرنج و بیروڕا جیاوازەکان، تەواوی ئامادەبووان لە سەر ئەوە کۆک بوون کە بوونی سەرجەم هێزە جیاوازەکان لەسەر زینی ئەستێرۆکان یا خود زینی وەرتێ زۆر ناپێویستە و بووەتە هۆی دروستبوونی مەترسی لە سەر ناوچەکە و ئەگەری سەرهەڵدانێکی شەڕێکی دیکەی ناوخۆیی". 

هەروەها ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ "پێویستە سەرجەم هێزە چەکدارەکان لەسەر زینی وەرتێ پاشەکشەبکەن و بە زووترین کات بارودۆخی شوێنەکە هاوشێوەی بەر لە سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆرۆنا و هاتنی ئەو هێزە چەکدارانە ئاسایی بکرێتەوە". 

دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هێزه‌كان نه‌كشێنه‌وه‌ ئه‌وا فشاری جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌ن وده‌ڵێن "ئەوە خەڵکی هەر دوو دیوی ناوچەکە و دەڤەری ڕاپەڕین کۆکبوون لە سەر ئەوەی فشاری جەماوەری بەرفراوان لە هەر دوو دۆڵەکەوە بۆ سەر زین ڕێکبخرێت و هێزە چەکدارەکان ناچار بە پاشەکشەبکرێن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پارێزراوی ناوچەکە لە مەترسی هەر بەریەککەوتنێکی چەکداری و پیلانگێری دەزگا هەواڵگرییە دەرەکییەکان". 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ به‌هۆی جێگركردنی هێزه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌و ناوچه‌یه‌، بووه‌ته‌ هۆی ناكۆكی و كێشه‌ له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و پارتی و یه‌كێتی، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش داوا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌وناوچه‌یه‌ بكشێنه‌وه‌. 








ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©