تاڵەبانی: داعش بۆشایی ئەمنیی نێوان هەرێم و هێزە عێراقییەکان دەقۆزنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تاڵەبانی: داعش بۆشایی ئەمنیی نێوان هەرێم و هێزە عێراقییەکان دەقۆزنەوە

تاڵەبانی: داعش بۆشایی ئەمنیی نێوان هەرێم و هێزە عێراقییەکان دەقۆزنەوە

پرس میدیا

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، رایدەگەیەنێت، لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق لە گەرمیان هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە، بەمەستی نەهێشتنی بۆشاییە ئەمنیی و "کۆتاییهێنان بە جموجۆڵی تیرۆریستان
."

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسینێکی بڵاوکردەو تێیدا دەربارەی هێرشەکەی شەوی رابردوی چەکدارانی داعش لە گەرمیان رایگەیاندوە: "ئەمە چەندین جارە تیرۆریستانی داعش بۆشایی ئەمنی نێوان سنورەکانی هەرێم و هێزە عێراقییەکان دەقۆزنەوە بۆ هێرش کردنەسەر هێزەکانی پێشمەرگە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ساڵی رابردو دو کۆبونەوەمان لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی سەربازی سنوری گەرمیان کرد، تا رادەیەکی باش کەموکوڕییەکان بە تایبەت لەڕوی جبەخانەوە چارەسەرکران، بەڵام هێشتا ناو بەناو پەلاماری هێزەکانمان دەدرێت، دواهەمینیان هێرشەکەی ئەمشەو بو، کە سەرەڕای ئەوەی هێزە قارەمانەکانی پێشمەرگە و ئاسایش لە ناحیەی کوڵەجۆ پەلامارەکەی تیرۆرستانیان تێکشکاند، بەڵام بە داخەوە دو پێشمەرگەی ئازا شەهیدبون".

جێگری سەرۆکی حکومەت ئەوەشی راگەیاندوە: "ئێمە لە حکومەتی هەرێم هەوڵەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق چڕتر دەکەینەوە بۆ نەهێشتنی ئەو بۆشاییە ئەمنییە و کۆتاییهێنان بە جموجۆڵی تیرۆریستان".

چەكدارانی رێکخراوی داعش، شەوی رابردوو هێرشیانكردە سەر هێزەكانی لیوای پێنجی پێشمەرگە لە ناوچەی كوڵەجۆی قەزای كفری و بەوهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهیدبون، پێشمەرگەیەکی تریش برینداربوو.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©