کارمەندانی تەندروستیی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کارمەندانی تەندروستیی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد

کارمەندانی تەندروستیی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد

پرس میدیا

سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی، بەهۆى پێنەدانى مووچەوە بایكۆتی دەوامی لەسەرجەم ناوەندەکانی تەندروستیی شارەکە راگەیاند، بێجگە لە شوێنە هەستیارەکان و ئەو شوێنانەی تیابەت بە کۆرۆنا.


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٨، هاوژین عوسمان سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە بایکۆتى دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانى تەندروستیى دەکەن، جگە لە شوێنە هەستیارەکان و ئەو شوێنانەى کە تایبەتن بە روبەروبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

جەختیشکردەوە: ئەگەرى وەڵامی داواکارییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەوە نەدرێتەوە، ئەوا هەڵوێستەکانیان لە داهاتوودا فراوانتردەبن.

سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی، راشیگەیاند: داواکارن لەحکومەت مووچەى کەرتى تەندروستىی دابینبکات، هاوکات هاوشێوەى هاوپیشەکانیان لەشارەکانى تر عێراق خزمەتەکانیان بە دوو هێندە بۆ هەژمار بکرێت، لەگەڵ پێدانى پارچە زەوى و ئەو پاداشتەى حکومەتى عێراق بۆ کارمەندانى تەندروستیى دابینیکردوە.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©