هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا

هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا

پرس میدیا 

بانکی ناوەندی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزمبوونەوەی نرخی نەوت و کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان، رایگەیاند "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەدابەزینی نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی هاتوچۆوه‌ هه‌یه‌، کە بووەتە هۆی وەستاندن یان کەمبونەوەی‌ چالاکی ئابووری". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ بەشێکی له‌هاوڵاتییان دیناریان زۆرتر گۆڕیوەتەوە بە دۆلار، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌كان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار. 

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بانکی ناوەندیی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "پێشبینیدەکرێت بە دەستێوەردانی بانکی ناوەندیی، لە هەفتەی داهاتووەوە، کە هاوكات پێشبینی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکرێت، ببێتەهۆی هێوربوونەوەی دۆخەکە و نرخی دینار روو لە بەرزبوونەوە بکات". 

هاوكات ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ بانکی ناوەندیی لە هەفتەکانی داهاتوودا دەرگاکانی بەڕووی فرۆشتنی دۆلاردا دەکاتەوە. 





ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌رز بووه‌ته‌وه‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌كاتی داخستنی بازاڕ، نرخی 100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 500 و دینار بوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©