جەبار یاوەر رەتیدەكاتەوە هیچ هێزێكی پێشمەرگە بۆ شەڕكردن لەلیبیا بێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

جەبار یاوەر رەتیدەكاتەوە هیچ هێزێكی پێشمەرگە بۆ شەڕكردن لەلیبیا بێت

جەبار یاوەر رەتیدەكاتەوە هیچ هێزێكی پێشمەرگە بۆ شەڕكردن لەلیبیا بێت


پرس میدیا
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە هیچ هێزێكی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەدەرەوەی سنورەكانی هەرێم بێت.

جەبار یاوەر لەمیانی لێدوانێكی بۆ دەنگی ئەمریكا ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، هێزی پێشمەرگەی رۆژ لەلیبیا شەڕی هێزی نیشتمانی ئەو وڵاتە دەكەن.

یاوەر باسیلەوەشكرد، دوورنییە ئەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كە لایەنگری لەتوركیا دەكەن و هەندێكیان كوردن ڕەنگە ئەوانەیان بردێبت لەگەڵ ئۆپزسیۆنی سوریا بۆ لیبیا، بەڵام ئەوان بە پێشمەرگە دەیانناسێنن.

هاوكات ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە  لەبایەخی ئەو لێدوانەی هێزەكانی حەفتەر كەم دەكاتەوە و دەڵێت: ئەو لێدوانەش لە سەرچاوەیەكی گرنگی خاوەن سەنگ و پێگە نییە تا ئێمە بیخەینە "قاڵبی سكاڵا و سكاڵا كاری."

ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی سێ شەممە بەرپرسێكی باڵای هێزەكانی حەفتەر لەلیبیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناسنامەی كەسێكی خستەڕوو ڕایگەیاند، ئەو كەسە كوردە و لە شاری هەولێرەوە هێزێكی كوردی ڕاهێنراوییان پێیكراوە و هاتوونەتە لیبیا لەوێ شانبەشانی هێزەكانی توركیا شەڕ دەكەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©