نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

پرس میدیا 

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان هێشتا به‌نزمی ماوه‌ته‌وه‌و له‌خواروو سی دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت. 

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسان، له‌ بازاڕه‌كانی جیهان نرخی یه‌ك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت به‌ 27 دۆلار و 63 سەنت، مامه‌ڵه‌ی پێكراوه‌. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 23 دۆلار و 64 سەنت، مامه‌ڵه‌ی پێكراوه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ئۆپێك و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، رێكه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌ی 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا، به‌ڵام هێشتا نرخی نه‌وت به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌جیهاندا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی زەمینی و ئاسمانی و سستکردنی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی، بووەتە هۆی دابه‌زینی نرخی نەوت. 





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©