وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات تاوتوێی دۆخی ئیدلیب ده‌كه‌ن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات تاوتوێی دۆخی ئیدلیب ده‌كه‌ن

وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات تاوتوێی دۆخی ئیدلیب ده‌كه‌ن

پرس میدیا 

وەزیرانی دەرەوەی روسیا، ئێران و تورکیا لەبارەی رەوشی ئێستای پارێزگای ئیدلیب كۆبوونه‌وه‌و به‌پێویستی ده‌زانن سزاكانی سه‌ر سوریا هه‌ڵبگیرێت. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، كه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی نیسان، هەریەک لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا و محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشێوەی ئۆنلاین کۆبوونەوە. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵاتەکە باسیان لە پێویستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانیان لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئەستانا کردووه‌، لەگەڵ بەردەوامیدان لە پەیوەندییەکانیان لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌شكردووه‌، هەر لەو کۆبونەوەیەدا تاوتوێیی دۆسییەی کۆچبەرانی سوریا و پێویستی لابردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر حکومەتی ئەو وڵاتە کرا، بەتایبەت لە ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبوەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©