پەروەردەی سلێمانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەروەردەی سلێمانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

پەروەردەی سلێمانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

پرس میدیا 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بەڕێوەبەر یان یاریدەدەری قوتابخانه‌ و باخچه‌كان سەردانی ژمێریاری بكەن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كرێی وانه‌بێژان. 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خوێندنگە و باخچانەی مامۆستای وانەبێژیان ھەیە، سبەینێ‌ دوو شەممە 20ی نیسان، كرێی وانەبێژان بۆ مانگی ۱۲ ی ٢٠١٩ خەرج دەكرێت، لە كاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی بۆ ١ی نیوەڕۆ لەناو دیوانی پەروەردە. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەر یاخود یاریدەدەر دەتوانن سەردانی ژمێریاری دیوانی پەروەردە بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ. 

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش‌خراوه‌ته‌ڕوو، ھەر باخچە و قوتابخانەیەك لیستی مانگی ٢ و ٣ی ئەمساڵی نەھێناوە پێویستە سبەی بۆیان بھێنێت و ھەر بەڕێوەبەرێك دوا بكەوێت لە ھێنانی لیستەكان خۆی بەرپرسیار دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©