له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك پۆلیسێك كوژرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك پۆلیسێك كوژرا

له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك پۆلیسێك كوژرا

پرس میدیا 

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك له‌قه‌زای كۆیه‌، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ رویداوە و له‌ئه‌نجامدا پۆلیسێك کوژراوە. 

هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی نیسان‌، پۆلیسێکمان بەناوی کامه‌ران لوقمان، له‌قه‌زای كۆیه‌، لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک شه‌هید بوو". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌كاتێكدا تیمێكی پۆلیس ویستویانه‌ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه‌ روبه‌روو ته‌قه‌ی له‌هێزه‌كانی پۆلیس كردووه‌و‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌و پۆلیسه‌ بریندار بووە و دواتر گیانی لەدەستداوە. 

دواتر توانراوه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر روداوه‌كه‌‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©