سیستمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی کەوتەکار - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سیستمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی کەوتەکار

سیستمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی کەوتەکار

پرس میدیا

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، رایدەگەیەنێت، سیستمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی کەوتەکار و هاووڵاتیان دەتوانن فۆڕمی داواکاریی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان پڕبکەنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٤/١٨، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی کەوتوەتە كار و دەتوانن لە ئێستاوە پڕیبکەنەوە.

رێنمایى پڕكردنه‌وه‌ى فورم

هاوڵاتی بەرێز

بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایروسی كۆرۆنا و رێگرتن لە بەریەككەوتنی هاوڵاتیان كە هوكارە بۆ گواستنەوەی ڤایروسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ سیستەمی رێگەپێدانی ئەلكترونی دامەزراند كە تا بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت، داواكارین لە هاوڵاتیانی خوشەویست ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ‌ بكەن:

داواكارى رێگه‌پێدانی پێویسته‌ له‌ حاڵه‌تى زۆر پێویست بێت.

پێویسته‌ شوفێر و سه‌رنشینان ده‌مامك و په‌نجه‌وانه‌ به‌كاربهێنن له‌ كاتى گه‌شت كردن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێگایان پێ نادرێت.

ده‌بێت زانیارییه‌كانى داواكراو به‌ دروستى پربكرێته‌وه‌ و هه‌ر جێوازیه‌ك هه‌بێت له‌ زانیارییه‌كان رێگه‌پێدانه‌كه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت.

ئه‌م رێگه‌پێدانه‌ ئاڵوگۆڕى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌ رێنمایى و رێكارى تایبه‌ت ئاڵوگوریان پێ ده‌كرێت.

کاتژمیری کارابونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمیلی رەزامەندی دەست پێدەکات.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©