پەرلەمانتارێک: توڕەیی خەڵک گەیشتووەتە تەقینەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانتارێک: توڕەیی خەڵک گەیشتووەتە تەقینەوە

پەرلەمانتارێک: توڕەیی خەڵک گەیشتووەتە تەقینەوە

پرس میدیا

پەرلەمانتارێكی كوردستان رایگەیاند برسێتی و بێكاریی و بێ مووچەیی ژیان، گوزەران خەڵكی هەراسانكردوە و توڕەی خەڵك گەیشتوەتە ئەندازەی پڕبوون و تەقین.


سەركۆ ئازاد گەڵاڵیی، بڕیاردەری لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسینێکی بڵاوکردوەتەوە تیایدا هاتووە:ساڵی رابردوو وەك وەفدێك لەلیژنەكانی دارایی و سامانە سروشتییەكانی هەرێم سەردانی بەغدایان كردوەو دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەكانی دارایی و نەوتی پەرلەمانی عیراق پێیانوتون جارێكی تر رازی نابن پارەی بەسرە بچێیت بۆ هەرێم، چەندین ساڵە وەفد لەهەرێم دێت دەڵێن نەوت رادەست دەكەینەوە تا بەشە بودجەی هەرێم و مووچە خۆران جێگیر دەكەن، هەر وەفد هات و پارەی بردو نەگەڕانەوە، بۆیە ناتوانین جارێكی تر بەرگریتان لێبكەین.

سەرکۆ، نوسیویەتی: برسێتی و بێكاری و بێ موچەی ژیان و گوزەرانی خەڵكی دڵسۆزی ئەم ئەزمونەی باشوری كوردستان هەراسان كردوە، قەیرانە لەدوای یەكەكانی حكومڕانی بەجۆرێك كەڵەكە بوونە كە تاقەت پڕۆكێنی هێناوە بۆ میللەتێك، توڕەی خەڵك گەشتۆتە ئەندازەی پڕ بون و تەقین.

جەختیکردەوە: دەبێت حیزبە كوردستانییەكان ئەمجارە بەجدی ئەم مەترسییە وەربگرن، واز لەبەرژەوەندییە تاكەكەسی و حیزبیەكان بهێنن، بیر لەڕێگا چارەیەكی خێراو كۆنكرێیتی بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە، چونكە بەگوتارو بیانووهێنانەوەو یەكتر تۆمەتباركردن و دروشمی نەتەوەیی و نیشتیمانی چارە نابێت.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتیی ئەوەشی وتووە: من وەك پەرلەمانتارێكی كوردستان و یەكێتی كە تیمی ئێمە لە حكومەت بەشدارین و بەشێكی بەرپرسیارێتی ئەم دۆخەشمان لە ئەستۆیە، مەترسی بڕینی موچە و بودجەی هەرێم هەر لە مانگی ٩ ساڵی ٢٠١٩دا بەجەنابی سەرۆكی پەرلەمان و فراكسێونەكەم و حكومەتی هەرێمم راگەیاندو ئاگادار كردنەوە، كە نیازی حكومەتی عیراق و پەرلەمانی عیراق خراپ و مەترسیدارە، سیاسەتیان بریتیە لەوەی ئەو بڕە پارەی دێت لە بەغدا دەبڕدرێت و نامێنێت، ئەگەر نەوت رادەست نەكەن و رێكەوتنێكی كۆنكرێتی نەكرێت لە نێوانیاندا.

دەشڵێت: بەداخەوە حكومەتی هەرێم گوێیان نەگرت و ئاگاداركردنەوەی ئێمەیان بەهەند وەر نەگرت، بۆیە بەم رۆژە گەشتین، ئەم ئاگاداركردنەوەمان دوای ئەوە هات بەشداربوین لە لیژنەیەكی هاوبەشی پەرلەمانی كوردستان ، كە ساڵی پار لە بەرواری ٢٦-٩-٢٠١٩ بۆ ماوەی دوو رۆژ لیژنە هاوبەشەكە پێكهاتبوو لە لیژنەی سامانە سروشتیەكان و لیژنەی دارایی كە نوێنەری (پارتی و گۆڕان و یەكێتی) تێدابوو كە سەردانی بەغدادمان كرد، حكومەتی هەرێم لەڕێگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەناو فڕۆكە كۆمەڵێك وەرقەیاندا بە لیژنەكەمان سەبارەت بەشایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كە پێشتر بەهیچ شێوەیەك نەدرابوو بە پەرلەمان، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمایی ئەو زانیارایانەی ناو وەرقەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەرگری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: ئێمەش وەك ئەركێكی نیشتیمانی و ئەخلاقی ئەو ئەركەی پێمان سپێردرابوو بە یەك تیم كارمان لەسەر كرد، بەڵام دوایی دانیشتنمان لەگەڵ لیژنەكانی نەوت و وزەی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دوای گفتۆگۆی زۆرو مكوڕبونمان لەسەر داواكاریبەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ جێگیر بكرێت و نیازپاكی حكومەتی هەرێم بە ناردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە، لەبەرامبەردا لیژنەی دارایی و نەوتی پەرلەمانی عیراق جەختیان لەوە كردەوە كە جارێكی تر رازی نابن پارەی بەسرە بچێیت بۆ هەرێم، زۆر رونتر وتیان چەندین ساڵە وەفد لەهەرێم دێت دەڵێن ئێمە نەوت رادەست دەكەینەوە تا بەشە بودجەی هەرێم و مووچە خۆران جێگیر دەكەن، دوای نایەنەوە بۆ بەغداو یەك بەرمیل نەوتیش رادەست ناكەنەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكردوە: هەر لەكۆبوونەوەكدا وتیان ئێمە بەوەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێمان وتوە ئەگەر رۆژانە یەك بەرمیل نەوتان رادەست بكردایە ئێستا بوو بە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام هەر وەفد هات و پارەی بردو نەگەڕانەوە، متمانە نەماوە لە نێوانمان، ئێمەش ناتوانین جارێكی تر بەرگریتان لێبكەین ئەگەر كوتلەكانیشمان فشارمان بخاتەسەر ،خەڵك و دەنگدەرانمان لێمان قبوڵ ناكات، زۆر شتی تریان باس كرد، بەڵام لە كۆتایدا وتیان ئێمە كێشەمان لەگەڵ میللەتی كوردو موچەخۆرانی هەرێم نیە، بەڵكو كێشەمان لەگەڵ كاربەدەستانی هەرێم هەیە كە بەڵێن دەدەن دواتر لێ پەشیمان دەبنەوە، لە گفتۆگۆكانیان دەركەوت ئەمجارە تەنها داوای پارەی نەوتی ناكەن، بەڵكو سەقفی داواكاریان بەرز دەبێتەوە بۆ داهاتی غیر نەوتیش.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاندوە: بۆیە حكومەتی هەرێم موەفەق نەبوو لەم یاریكردنە بەكات و خۆدزینەوە لە بەڵێنەكانی بەرامبەر بە بەغدا تا بەم رۆژە گەشتین، هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمیان بە لێواری ئیفلاسی گەیاند، بۆیە ئەمجارە دڵنیام ئەگەر ئێمە وەك نوێنەری خەڵك بێدەنگیش بین، بەڵام ئەم خەڵك و موچەخۆران بێدەنگ نابن، خەڵك پێوستی بەژیانێكی خۆشگوزەران و كوردستانێكی بەهێزە، بەڵام ئەمجارە وا خەریكە كار لە كار ئەترازێ، چونكە دڵسۆزان زۆریان وت گوێیان نەگرت، ئەم برسیكردنەی میللەت بەسە، ئەگینا ئەم ئەزمونەی حكومڕانی لە باشوری كوردستان لە ژێر مەترسییەكەی جدی دایە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©