میلیشیاکانی حزبوڵای عێراق لە ناوچەی سەوز زەویان وەرگرتووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

میلیشیاکانی حزبوڵای عێراق لە ناوچەی سەوز زەویان وەرگرتووە

میلیشیاکانی حزبوڵای عێراق لە ناوچەی سەوز زەویان وەرگرتووە

پرس میدیا

میلیشیاکانی حزبوڵای عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا، لەلایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقەوە زەویان وەرگرتووە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، "لە ئێستادا نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە لە ناوچەی سەوزی بەغدا زەوی بەسەر میلیشیاکانی حزبوڵای عێراق دابەشکردبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو زەویانەی دراوە بە میلیشیاکانی حزبوڵای عێراق شوێنێکی ستراتیژی و هه‌ستیار و مه‌ترسیداره‌ و ده‌كه‌وێته‌ نزیك میوانخانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستییه‌وه‌".

میلیشیاکانی حزبوڵای عێراق هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و بۆ بەرژوەندییەکانی ئەوان کاردەکەن.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©