هێمن مامەند پەیامێکی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هێمن مامەند پەیامێکی بڵاوکردەوە

هێمن مامەند پەیامێکی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

پارێزه‌ره‌كه‌ی هێمن مامەند، رایگەیاند ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ لە زینداندا "خەمی ئەو هەژارانەیەتی کە لە ئێستادا پارەی کرێ خانوو و مۆلیدەیان نیە لە سایەی سەری ئەم حکومەتە."


گۆران دیبەگەیی، پارێزەری هێمن مامەندی‌ رۆژنامه‌نووس لە تۆڕی‌ کۆمەڵاتیی‌ فەیسبووک پەیامێکی‌ هێمن-ی لە زیندانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە: "کاتێک لە دەرگاکانیان دەدرێت قەدەمیان دەشکێت، چونکە گیرفانی پیاوەکان و جیزدان و جانتای ئافرەتانەکان وەک مێشکی گەندەڵانی ئەم وڵاتە خاڵیە، چ هەستێکی ناخۆشە هەژارەکان لە تەلەفیزیۆنەکانیش دەبینن کە لە وڵاتان چۆن خەڵک کەرەنتین کراوە پارە دەخرێتە سەر حیساب بانکیەکانیان."

لە ٢٤ی مانگی رابردوو، بەهۆی پۆستکی فەیسبووکەوە، هێمن مامەند لە هەولیر دەستگیرکرا، دوای ١٠ رۆژ بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن دیناری عێراقیی ئازادکرا، بەڵام شەوێک لە کاتژمێری یەکدا دوو بارە دەستگیری دەکەنەوە.

هێمن مامەمەندی رۆژنامەنووس، لە هەژمارەی‌ تایبەتیی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتیی فەیسبووکی‌ نووسیبووی‌: "ئەگەرحکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان موچەکان دابەش نەکات ئەوا ناچار دەبن کەرەنتین بشکێنین و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن."



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©