سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمابەران روونکردنەوە دەدر‌ێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمابەران روونکردنەوە دەدر‌ێت

سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمابەران روونکردنەوە دەدر‌ێت

پرس میدیا

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "وەزیری دارایی جەختی کردووەتەوە نابێت مووچەی فەرمانبەران کەمبکرێتەوە". 

قوتەیبە جبووری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە لێدوانێکدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق فوئاد حسێن وەزیری دارایی جەختی کردووەتەوە نابێت مووچەی فەرمانبەران بەهیچ جۆرێک کەمبکرێتەوە، هەروەها ئەم مانگە دەبێت مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر ئابووری عێراق دروستکردووە و بەتایبەتی حکومەت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بودجەی تەرخانکرد، ئەمەش بارگرانی دروستکرد". 

بەهۆی دروستبوونی خۆپیشاندان و نارەزایی لە عێراق، تا ئێستا چارەنووسی دۆخی سیاسیی عێراق ناروونە و هەرێمی کوردستانیش تا ئێستا هیچ مووچەیەکی ساڵی ٢٠٢٠ی دابەشنەکردووە. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©