لە هەرێمی کوردستان دوو تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە هەرێمی کوردستان دوو تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەوە

لە هەرێمی کوردستان دوو تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەوە

پرس میدیا

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و چاکبوونەتەوە و دەچنەوە ماڵەکانیان.

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەولێر، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە، کۆی گشتیی چابووەکان گەیشتە ۱۹ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردوە "هەروەها سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە."

بەرێوە بەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەن کە پارێزگاری لە تەندروستیی هاووڵاتیان دەکەن.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©