جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی لە یەکەم ململانێدا شکستی بە ئەمریکا هێنا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی لە یەکەم ململانێدا شکستی بە ئەمریکا هێنا

جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی لە یەکەم ململانێدا شکستی بە ئەمریکا هێنا

پرس میدیا 

هەفتەیەک پێش ئێستا کەناڵی ڕوسیا تودەی بڵاویکردەوە کە ئیسماعیل قائانیی گەیشتووەتە بەغدا، پلانی سەرەکیی سەردانەی ناوبراو بریتیبوو لە شکستپێهێنانی هەوڵی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

ئیسماعیل قائانی، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانیی بوو بە فەرماندەی فەیلەقی قودس، هەفتەی پێشوو سەردانی عێراقی کرد و باس لەوە دەکرێت کە چەند ڕۆژێک ماوەتەوە.

ماڵپەڕی ئەلمۆنئتەر ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە ناوبراو لەگەڵ زۆرێک لە لایەنە شیعەکاندا کۆبووەتەوە و پاشگەزیکردوونەتەوە لە پشتیوانییکردنی عەدنان زورفی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پیکهێنانی حکومەت، کە باس لەوە دەکرێت ئەمریکا پشتیوانیی دەکات.

بێجگە لە سیستانی و مەقتەدا سەدر، سەرجەم لایەنە شیعەکان پێشوازییان لە قائانیی کرد و بەقسەشیانکرد و کاتێ کە قائانیی گەڕایەوە ئێران، زورفی بینیی پشتی بەتەواوەتیی چۆڵ بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆش ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕایەگیاند کە ماوەیەکی وەفدێکی ئێرانی لە بەغدان و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبنەوە و ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق بەدڵی ئەوان بێت.

لە دوێنێشەوە باسی شکستهێنانی زورفی لە پێکهێنانی حکومەت و راسپاردنی مستەفا کازمیی دەکرێت بۆ ئەو مەبەستە، کە ئەمە وەکو دەستکەوتی سەردانەکەی قائانیی دەبینرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©