کەرکوک؛ ٤٥ عومره‌كار كه‌ره‌نتینه‌یان جێهێشت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کەرکوک؛ ٤٥ عومره‌كار كه‌ره‌نتینه‌یان جێهێشت

کەرکوک؛ ٤٥ عومره‌كار كه‌ره‌نتینه‌یان جێهێشت

پرس میدیا

لەدوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ سعودییه،‌ ٤٥ عەمرەكاری شاری کەرکوک، دوای دوو هەفتە مانەوەیان، لە كەرەنتینی كەركوك دا گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٤/٢٦، زیاد خەڵەف جبوریی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگاری کەرکوک، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیێدا ئاماژە بەوەدەکات: دوای مانەوەیان لە کەرەنتین بۆ ماوەی ١٤ رۆژ، کەمێک پێش ئێستا ٤٥ زیارەتکاری ماڵی خودا (عەمرەکار) لە کەرەنتین دەرکران.

به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی پارێزگای كه‌ركوك، راشیگەیاندوە: سەرجەمیان خەڵکی کەرکوک بوون و پاش گەڕانەوەیان لە سعودییە، لە نەخۆشخانەی k1 کەرەنتین کرابوون، بەڵام ئەمڕۆ دەرکران و نێردرانەوە ماڵی خۆیان، ئەمەیش پاش هاتنەوەی پشکنینی دووەمیان لە بەغداد دەرکەوت و هیچ کەسێکیان هەڵگری پەتای ڤایرۆسی کۆڕونا نین.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©