حکومەت پلانێک بۆ بەرەوپێشبردنی کشتوکاڵ ئامادەدەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکومەت پلانێک بۆ بەرەوپێشبردنی کشتوکاڵ ئامادەدەکات

حکومەت پلانێک بۆ بەرەوپێشبردنی کشتوکاڵ ئامادەدەکات

پرس میدیا

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە داوایان لێ كراوە پلانێك ئامادە بکەن و دابنێن بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ.


حوسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵ كراوە پلانێكی گشتگیر بۆ گرینگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ ئامادە بكرێت و ئێمەش وەك وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانی خۆمانین بۆ ئەوەی پێشكەشی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بكەین بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لە ھەرێمی كوردستان.

حوسێن، ئەوەشی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووە: حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمجارە جددییە لەوەی پەرە بە كەرتی چاندن و كشتوكاڵ بدرێت و چیتر تەنیا پشت بە داھاتی نەوت نەبەستین، بەڵكوو كەرتی كشتوكاڵ ببووژێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختیشکردەوە: حكومەت بە ھەموو توانایەك كار بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ دەكات و سەرۆكی حكوومەت و كابینەی نۆ بە گشتیی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی چیتر كەرتی كشتوكاڵ وەك كەرتێكی گرینگی ئابووریی پشتگوێ نەخرێت، لەبەر ئەوە پێشبینی دەكەین ھەلی كار و داھاتێكی زۆر بۆ ھەرێمی كوردستان دەستەبەر بكرێت بە ھۆی كەرتی كشتوكاڵەوە.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©