هه‌فته‌ی داهاتوو متمانه‌ به‌ حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌درێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هه‌فته‌ی داهاتوو متمانه‌ به‌ حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌درێت

هه‌فته‌ی داهاتوو متمانه‌ به‌ حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌درێت

پرس میدیا 

پەرلەمانتارێکی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هەفتەی‌ داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆدەبێتەوە بۆ متمانه‌دان به‌ کابینەکەی‌ مستەفا کازمی‌، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی‌ حكومه‌تی نوێی عێراق. 

فازڵ فەتلاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپەیمانی فەتح، بە میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندوه‌ "كازمی داواكاریی فەرمی بۆ سازدانی دانیشتنی تایبەت بە متمانە بەخشین لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا پێشكەش دەكات، بەو پێیەی بەشی هەرە زۆری كابینە حكومیەكەی تەواوكردووە و بەردەوامە لە توێژەكانی لەگەڵ فراكسیۆنە سیاسییەكان لەپێناو تێپەڕاندنی حكومەتەكەی لەنێو پەرلەماندا". 

هه‌روه‌ها ئه‌وشه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو "زۆربەی هێزە سیاسییەكان پشتیوانی لە تێپەڕاندنی كابینەكەی كازمی دەكەن و رێگری گەورە نییە كە ببێتە مایەی شكستخواردنی لە ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران". 

فازڵ فەتلاوی ئاشكرای كردووه‌ "سەرۆكایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی سێشەممە وەك وادەیەك بۆ سازدانی دانیشتنی متمانە بەخشین بە حكومەتەكەی كازمی دیاریی دەكات".
پێشتر محەمەد خالیدی سەرۆكی فراكسیۆنی (بیارق الخیر) ڕایگەیاندبوو كە فراكسیۆنەكەی دەنگ بە كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی نادات، بەوشێوەیە دەبێتە یەكەم فراكسیۆن كە بە فەرمی ڕەتیدەكاتەوە دەنگ بە كابینە وەزارییە چاوەڕوانكراوەكە بدات.

رۆژی‌ 9ی‌ ئەم مانگە، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق راسپارد. 

مسته‌فا كازمی، لە حوزەیرانی 2016 له‌سه‌رده‌می حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری وەرگرت. 

مستەفا كازمی ساڵی 1967 لە بەغدا لە دایكبووە، چەندین ساڵ لە مەنفا ژیاوە‌و بڕوانامەی لە یاسادا بەدەستهێناوە‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©