تورکیا ٩٠ هەزار زیندانی ئازاد دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تورکیا ٩٠ هەزار زیندانی ئازاد دەکات

تورکیا ٩٠ هەزار زیندانی ئازاد دەکات

پرس میدیا 

حکومەتی تورکیا بەنیازی ئازادکردنی ٩٠ هەزار زیندانییە و ڕێکخراوێکی جیهانییش داوادەکات ئازادکراوەکان لە زیندانە سیاسییەکان بن.

فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتی دەسەڵاتدارە لە تورکیا پڕۆژەیەکی داوەتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆئەوەی ٩٠ هەزار زیندانی ئازاد بکات.

لە پڕۆژەکەدا باس لەوەکراوە کە ئازادکردنی ئەو ٩٠ هەزار کەسە بۆ ڕێگرییکردنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەگوێرەی پڕۆژەکە، ئەو بڕیاری ئازادکردنە بکوژ و دەستدرێژیکاران و زیاندانیانی سیاسیی و ئەوانەش ناگرێتەوە کە تۆمەتی تیرۆریان دراوەتە پاڵ.

لەسەر هەمان پرس، ڕێکخراوی جیهانیی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوایکردووە زیندانیانی سیاسییش بەو بڕیارە ئازادبکرێن کە لەناویاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە دەیان هەزار ئەندام و سەرکردەی هەدەپە لە زیندانەکانی تورکیادان و بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©