پزیشكانی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پزیشكانی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند

پزیشكانی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند


پرس میدیا
پزیشكانی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند و دەشڵێن،مانگرتنەكەیان بەلەبەرچاوگرتنی شوێنە هەستیارەكانە.

لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی لاپەنە پەیوەندیدارەكانیان كردوە، شەش سەندیكا و كۆمەڵەی داكیۆكیكردن لە مافی پزیشكان ئاماژەیان بەوەكردووە،"داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی سەرجەم توێژەكانی ناوەندی تەندروستی پێویستی بەیەك هەڵوێستی هەیە كە دوربێت لە موزایەدە و بڕیاری تاكلایەنە تا بتوانرێت خواستە رەواكانتان بگات بە دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان. لەكاتێكدا فاكتەری سەرەكی بەرەنگاربونەوەی پەتای كۆرۆنا خۆبەخشانی ئەو ناوەندە بون."

باسیان لەوەشكردووە، وەك كۆی ئەو سەندیكا و كۆمەڵە و رێكخراوە تەندروستیانەی كە لەخوارەوە واژۆمانكردوە ئەبین بە مینبەری داوا رەواكانی ئەو ناوەندە و پێداگر ئەبین لە رەچاوكردنی
مافە رەواكان.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو،"وەك هەڵوێست و دەسپێك كاركردن لەو ناوەندانە رائەگرین كە بە زۆنی سارد ئەژمارئەكرێت، بەرەچاوكردنی شوێنە هەستیارەكان بەو هیوایەی بەزوترین كات گوێبیستی وەڵام و هەڵوێستی ئەرێنی حكومەت بین كە پڕاوپڕی ماندوبونی ئەو سێكتەرانە بێت لە پێدانی موچە و دامەزراندنی گرێبەست و خۆبەخشان."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©