دوو پەرلەمانتار: ڕێکخراوی بارزانی حزبییە و نابێت گرێبەستی لەگەڵ بکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوو پەرلەمانتار: ڕێکخراوی بارزانی حزبییە و نابێت گرێبەستی لەگەڵ بکرێت

دوو پەرلەمانتار: ڕێکخراوی بارزانی حزبییە و نابێت گرێبەستی لەگەڵ بکرێت

پرس میدیا 

دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق داوایان لە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کار  بە نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم نەکەن کە داوایکردبوو گرێبەستەکانی سەرپەرشتیکردنی کەمپی ئاوارەکان بدرێت بە ڕێکخراوی بارزانی.

هەریەک لە سەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد نوسراوێکیان ئاراستەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کردووە.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "ئێمه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵه‌كانی ئێوه‌ ده‌نرخێنین بۆ یارمه‌تیدانی هاوڵاتیانی عێراق بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاڵانگاره‌یاكان كه‌ به‌هۆی ئاواره‌بونه‌وه‌ روبه‌رویان بۆته‌وه‌ وه‌ چاودێریتان بۆ ئاواره‌كان له‌ كامپه‌كان دا جێگه‌ی رێزه‌. پشتیوانیه‌كانی ئێوه‌ بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان وه‌ به‌ته‌نگه‌وه‌ چونی ئه‌و خه‌ڵكانی زۆر په‌ویستیانه‌ به‌به‌رزی ده‌نرخێنین".

ئەو دو وپەرلەمانتارە ڕوونیانکردووەتەوە "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌تێك جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌ بوو كه‌ له‌ به‌رواری ٢٧ ی شوباتی ٢٠٢٠ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداریكردونه‌ته‌وه‌ به‌ پێدانی گرێبه‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی كامپی ئاواره‌كان و گواستنه‌وه‌ی بۆ رێكخراوێكی حزبی ناحكومی به‌ناوی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی".

لە نوسراوەکەدا هاتووە "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت لێره‌وه‌ پێتان رابگه‌یه‌نین كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ نایاساییه‌ ‌ هیچ یاسایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم یان فیدراڵی رێگه‌ به‌وه‌نادا گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت بگوازره‌ته‌وه‌ و ببه‌خشرێت‌ به‌ رێكخراوێكی حزبی ناحكومی بێ هیچ منافه‌سه‌یه‌ك. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ره‌زامه‌ندی بده‌ن به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌ بۆ رێكخراوێكی ناحكومی، پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رێكخراوێكی حزبی یه‌ و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان ه‌وه‌ پشتیوانی دارایی ده‌كرێت وه‌ ناچێته‌ چوارچێوه‌ی رێكخراوی نا حكومی سه‌ربه‌خۆ".

جەختیشکراوەتەوە "هیوادارین ئێوه پێداوچونه‌وه ‌به‌‌ ئه‌م داوایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بكه‌ن وه‌ ده‌رفه‌ت بده‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌رفه‌ت بۆ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان تر بره‌خسێت، نه‌ك راسته‌وخۆ ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ ببه‌خشرێته‌ رێكخراوی خێرخوازی بارزانی بێ هیج كێبركێیه‌كی یه‌كسان".

لە نوسراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە "جگه‌له‌وه‌ش ده‌توانین ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرنه‌وه‌ و راسته‌وخۆ راده‌ستی پارێزگاكانی بكه‌ن تا به‌ شه‌وه‌یه‌كی باشتر ئیداره‌ی كامپه‌كان بدرێت ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و كاره‌ی پێناكرێت".

لەماوەی پێشوودا نوسراوێک بڵاوکرایەوە کە بەپێی ناوەڕۆکەکەی، وەزاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم داوای لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کردبوو گرێبەستی سەرپەرشتیکردنی کەمپی ئاوارەکان بدات بە ڕێکخراوی بارزانی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©