پارێزەرەكەی هێمن مامەند روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  پارێزەرەكەی هێمن مامەند روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

پارێزەرەكەی هێمن مامەند روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

پرس میدیا 

پارێزەرەکەی رۆژنامەنووس هێمن مامەمەند، رایدەگەیەنێت، لەسەر سکاڵای سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم لە رێگەی داواکاری گشتییەوە دیسانەوە هێمن مامەند دەستگیر كراوەتەوەو چارەنووسی نادیارە. دەشڵێت: بەشێوەیەکی کاتی وازی لەکاری پارێزەری هێناوە. 

گۆران دیبه‌گه‌یی، پارێزه‌ری سه‌ره‌كی رۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە "بۆ ئاگاداری سەرجەم هاوڕێیان بە کاتی وازم لە هەموو کارێکی پارێزەری هێنا، هاوڕێیانم کار لەکەیسی هێمن مامەند دەکەن". 

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو "من وەک چالاکوان لەدوای بەیانی هێمن مامه‌ند ئازاد نەکرێت خۆپیشاندان لە هەولێر لە بەردەم سەرۆکایەتی حکومەت دەکەم، چیتر قبوڵ ناکەین سەرۆکایەتی حکومەت گاڵتە بە مشاعیری خەڵکی کوردستان بە گشتی و هەولێر بەتایبەتی بکات، بۆ مه‌سرور و قوباد و فەریقەکانیان دەسەلمێنین کە ئیتر رۆژنامەنووسان و چالاکوانی حەقیقی و برسیەکان ئەم هەرێمە قبوڵی ئەم گاڵته جارییە ناکەن". 

ئەوەشی ئاشكرا كردووە "نموونەیەکی گاڵتەکردنیان هێمن مامەند، ئازاد دەکرێت کەچی سەرۆکایەتی حکومەت داوای تر تۆمار دەکات بۆ ئەوەی بمێنێتەوە، سکاڵاکە لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم لە رێگەی داواکاری گشتیەوە تۆمارکراوە". 

هاوكات جەخت لەوەش دەكاتەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ کەیسی رۆژنامەنووس هێمن مامەند بەڵام چارەنووسی ئازادکردنی نادیارە. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ شه‌وی رابردوو بەشدار حەسەن، پارێزەری هێمن مامەند لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە وا بڕیار بوو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رۆژنامەنووس هێمن مامەند بە کەفالەتی شەش ملیۆن دینار ئازاد بکرێت، بەڵام بەهۆی سکاڵایەکی تر لەسەری دەسبەسەرکراوەتەوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©