حکومەتی عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگێشتکرد و نیگەرانیی خۆی پێگەیاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکومەتی عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگێشتکرد و نیگەرانیی خۆی پێگەیاند

حکومەتی عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگێشتکرد و نیگەرانیی خۆی پێگەیاند

پرس میدیا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دەرەوەی عێراق به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی تورکیای كردو به‌ باڵوێزی ئەوڵاتەی راگه‌یاند، چیتر قبووڵی هێرشی له‌ ئەو جۆره‌ ناكه‌ن، دەشڵێت: تا بوونمان هەبێت له‌ په‌رله‌مان چیتر بێده‌نگ نابین له‌ ئاست پێشێلكارێكانی توركیا بۆ سه‌ر خاك و گه‌لمان.


یوسرا رەجەب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/١٦، دەربارەی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بانگێشکردنی سەفیری تورکیا، راگەیاندراوێکی بڵاوکردوە، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەکەیەتیی:

ئه‌مرۆ ١٦ی ٤ی٢٠٢٠ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌فیری توركیای بانگهێشت كرد له‌ به‌غدا و به‌ فه‌رمی ناره‌زایه‌تی عێراقیان پێ راگه‌یاند له‌ مه‌ڕ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی توركیا ده‌یكات بۆ سه‌ر خاك و گه‌لی عێراق.

شێوازی ئاخاوتنی ناڕه‌زایه‌تێكه‌ جیاواز بوو له‌ جاره‌كانی تر ئه‌مجاره‌ عێراق به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد و به‌ باڵوێزی توركیایان ڕاگه‌یاند كه‌وا چیتر قبووڵی هێرشی له‌ ئه‌و جۆره‌ ناكه‌ین وده‌بێ توركیا كێشه‌كانی خۆی دوور له‌ سنور وخاكی عێراق چاره‌سه‌ر بكا.

تا ئێمە بونمان هەبێت له‌ په‌رله‌مانی عێراق چیتر بێده‌نگ نابین له‌ ئاست پێشێلكارێكانی توركیا بۆ سه‌ر خاك و گه‌لمان .


نوێنه‌رتان 

یسری رجب كمر

ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان

داڕشتنەوە: باران











ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©