ئابووریناسێک: لە مانگی شەشەوە عێراق مووچەی فەرمانبەران کەمدەکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئابووریناسێک: لە مانگی شەشەوە عێراق مووچەی فەرمانبەران کەمدەکاتەوە

ئابووریناسێک: لە مانگی شەشەوە عێراق مووچەی فەرمانبەران کەمدەکاتەوە

پرس میدیا 

پسپۆڕێکی ئابووری عێراقی ڕایگەیاند ئەگەر نرخی نەوت هەروا نزم بێت حکومەتی عێراق تا مانگی شەش دەتوانێت بەم شێوەیەی ئێستا مووچە بدات و دواتر ناچار دەبێت مووچە کەمبکاتەوە. 

د.ئیحسان جەبر مامۆستا لە زانکۆی بەغدا و پسپۆڕ لە بواری ئابووری بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە کە پێدەچێت حکومەتی عێراقی تا مانگی شەش بتوانێت وەکو ڕابردوو مووچە دابەش بکات. 

جەبر ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر نرخی نەوت هەروا نزمبێت قەیرانی قوڵی دارایی ڕوو لە عێراق دەکات و ناچار دەبێت پەنا بۆ هەندێک لە سیاسەتی سکهەڵگوشین "تقشف" ببات. 

ئەو پسپۆڕە دەڵێت چاوەڕوانکراوە ئەگەر نرخی نەوت بەرز نەبێتەوە حکومەت ناچار بێت لەمانگی شەشەوە تا ڕێژەی ٪٣٥ مووچە کەمبکاتەوە. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە ئەگەر قەیرانەکە قوڵببێتەوە چارەسەرکردنی هەروا ئاسان نییە، جەختیشیکردووەتەوە کە بەشێک لە هۆکارەکانی ئەق قوڵبوونەوەی قەیرانە ئەوەیە نەختینەی پارە بەشێوەیەکی گشتی و بەڕێژەی ٪٨٠ی لە ماڵەکاندا و لە گیرفانی هاوڵاتیاندایە کە لەڕاستییدا دەبێت لە بانەکەکاندا بێت و لەبەردەستی حکومەت و وەبەرهێنەراندا بێت بۆ گەشەپێدانی ئابووری.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ نزمبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت و باس لەوەش دەکرێت کە ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژە هیچ بڕە نەوتێکی عێراق نەفرۆشراوە و هیچ کڕیارێک بۆ نەوتەکەی نییە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©