پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاراستەی میدیاكان و كەسایەتییە ئاینییەكان دەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاراستەی میدیاكان و كەسایەتییە ئاینییەكان دەكات

پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاراستەی میدیاكان و كەسایەتییە ئاینییەكان دەكات

پرس میدیا 

پارێزگاری سلێمانی له‌په‌یامێكیدا سوپاسی كه‌سایه‌تییه‌ ئاینییه‌كان ده‌كات و داوایه‌كیش ئاراسته‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات. 

هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا سوپاسی سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه‌ ئایینییه‌كان ده‌كات لەبەرامبەر پشتیوانیی‌و بەشداریی كارایانەیان لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنادا.

هه‌روه‌ها داواش له‌ میدیاكان ده‌كات وەك بەشێكی كاریگەری دامەزراوە نیشتمانییەكان ڕۆڵی شایەنانەی خۆیانیان بینیوە، دەرفەت‌ و كات‌ و بەرنامەی پێویست بۆ زانا ئایینییەكانمان بڕەخسێنن. 


دەقی راگەیەندراوەكەی پارێزگاری سلێمانی...

بەناوی خودای خوڵقێنەری كاربەجێ‌ 

زانا و دانا و مامۆستا و كەسایەتییە باوەڕدارە ئاینییەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هەمو ئایین‌ و ئایینزا و باوەڕ و مەزهەب‌ و مەدرەسە و تەریقەتەكان.. 

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە ڕۆژی هەینی (موسڵمانان و باوەڕداران)تان لێ پیرۆز دەكەین، لەبەرامبەر پشتیوانیی‌و بەشداریی كارایانەتان لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنادا، سوپاس‌و ستایش‌و پێزانینی خەڵك‌و خۆمانتان پێشكەش دەكەین، پابەندیی‌ و خۆڕاگریی‌ و خۆپارێزیی ئێوەی پێشەوایانی مزگەوت‌ و مینبەر و میحراب‌ و كڵێسا و پەرستگاكان، وتار و ئامۆژگاریی‌ و ڕێنمایی‌ و ڕێبەرییەكانتان بۆ هاونیشتمانانی كوردستان‌ و ئاگاداركردنەوەی خەڵك لە مەترسییەكانی ئەم پەتایە، ڕۆڵێكی دیارو شایستەی بینی لەو ئەنجامە سەركەوتوانەی كە بە پشتیوانیی خودای مەزن‌ و پابەندیی هاوڵاتیان و بەشداریی كارایانەی ئێوەی بەڕێزو ئیرادەو كارو هیممەتی دامودەزگا نیشتمانیی‌ و دەوڵەتییەكان بەدەستهاتون. 

لێرەوە داوا لە هەمو دەزگاو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەین، كە ئەوانیش وەك بەشێكی كاریگەری دامەزراوە نیشتمانییەكان ڕۆڵی شایەنانەی خۆیانیان بینیوە، دەرفەت‌ و كات‌ و بەرنامەی پێویست بۆ زانا ئایینییەكانمان بڕەخسێنن بۆئەوەی هەمو بەیەكەوە بتوانین كاروانی تەندروستیی بە سەركەوتن بگەیەنین. 

سوپاس كە لە هەموو بەرنامەو هەوڵ‌و هەنگاوێكدا لەگەڵماندابون، سوپاس كە لە بانگی مینبەری مزگەوت‌و زەنگی كڵێساو ناوەندە ئایینییەكانی ترەوە بەشداربون لە ئاگاداركردنەوەی خەڵك بۆ پابەندبوون بە ڕاگرتنی هاتوچۆ و تێكەڵاونەبون‌و خۆپارێزیی و تاكپارێزیی. 

خودا پشت و پەنای هەموان بێت.. 

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر 

پارێزگاری سلێمانی 

سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا 

10/4/2010

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©