رێواز فایەق: ئه‌وانه‌ی له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنان ساڵێك خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

رێواز فایەق: ئه‌وانه‌ی له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنان ساڵێك خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت

رێواز فایەق: ئه‌وانه‌ی له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنان ساڵێك خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت


پرس میدیا

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنان به‌فه‌رمی داوا ده‌كه‌ن ساڵێك خزمه‌تیان بۆ هه‌ژمار‌كرێت.

رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای سۆران و ناحیه‌ی خه‌لیفانی كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنان له‌ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆو پێشمه‌رگه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و هه‌ر فەرمانبەر و کارمەندێک كه‌ له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداربوون و به‌ركه‌وته‌ی راسته‌وخۆیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ كۆی پرۆسه‌كه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی خۆمان ناتوانێ هاندانێكی مادییان بۆ بكات به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، به‌ڕه‌سمی داوا ده‌كه‌ین كه‌ پێكه‌وه‌ هاوئاهه‌نگی بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ساڵێك خزمه‌تیان بۆ بخرێته‌سه‌ر خزمه‌ته‌كانیان به‌رمه‌بنای ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌پێی ماندووبوون".


باسیلەوەشكرد"پابه‌ندبوونی خه‌ڵك به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و مانه‌وه‌یان له‌ماڵه‌كانیان ره‌نگه‌ بووبێته‌ هۆكاری له‌ده‌ستدانی كارو له‌ده‌ستدانی پیشه‌كانیان و زیانمه‌ندبوونیان، به‌ڵام ته‌ندروستیی گشتی بووه‌ به‌خه‌مێكی نیشتیمانی و هه‌موومان پێوه‌ی پابه‌ندین".

هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و رسومات و كرێی كرێنشینان كردو رایگه‌یاند، "لێره‌وه‌ داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین په‌له‌ بكات له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌تایبه‌ته‌ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و رسومات و چاره‌سه‌ركردنی كرێی كرێنشینان، چونكه‌ هه‌ستده‌كه‌ین كه‌ فشاره‌كه‌ زۆربووه‌، هه‌م له‌سه‌ر ئیداره‌كان و هه‌م له‌سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان، به‌وه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن حكومه‌ت بڕیاره‌كه‌ی خۆی ده‌ربكات له‌سنووری ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌كانی خۆی و ئه‌گه‌ر پێویستیشی به‌ته‌ده‌خولی ته‌شریعی هه‌بوو ئێمه‌ بێگومان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌هاوكاریی فراكسیۆنه‌كان هه‌موومان پێكه‌وه‌ قسه‌مان ده‌بێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©