بەهۆی هەڵەیەکەوە کەسێک بە گولە گیانی لە دەستدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەهۆی هەڵەیەکەوە کەسێک بە گولە گیانی لە دەستدا

بەهۆی هەڵەیەکەوە کەسێک بە گولە گیانی لە دەستدا

پرس میدیا

به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان، له‌ گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستدا، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەر بەندکراوە.

عه‌لی جه‌مال قدوریی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٤/٥، ته‌رمی کەسێک به‌ناوی (هه‌موار سالار جه‌میل) له‌دایكبووی ساڵی ٢٠٠٩ هێنرایه بۆ‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نەخۆشخانەی شه‌هید هه‌ژار، كه ‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو .

ئاماژە بەوەشکراوە، ناوبراو خوێندكاره‌ و دانیشتووی قه‌زای كه‌لاره‌ به‌سه‌ردان چۆته‌ گوندی سه‌وزبڵاغ-ی سه‌ربه‌ناحییه‌ی قۆره‌توو ، ئه‌مشه‌و فیشه‌ك له‌ده‌ستی خاڵۆزایه‌كی خۆی ده‌رچووه‌ و به‌رناوبراو كه‌وتووه‌ و پاش گه‌یاندنی به ‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌سه‌رچۆنێتی رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه ‌و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردوه‌، تۆمه‌تباریش به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی ٤٠٦ به‌ندكراوه‌.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©