سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: نەگۆڕینی فوئاد حسێن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بڕینی مووچە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: نەگۆڕینی فوئاد حسێن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بڕینی مووچە

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: نەگۆڕینی فوئاد حسێن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بڕینی مووچە

پرس میدیا 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایدەگەیەنێت، جگە لە مەسەلەی ڕادەستنەكردنی نەوت، سه‌ره‌كیترین هۆكاری بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ‌دانانه‌وه‌ی فوئاد حسێن به‌وه‌زیری دارایییە، كەسه‌ركردایه‌تی كوردیش ئاماده‌نه‌بوون بیگۆڕن، بۆیه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ئه‌وه‌یان دا و هه‌م سه‌درییه‌كان له‌ رێگای ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ تۆڵه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌. 

یوسف محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، بە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە "به‌دڵنیاییه‌وه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ ئێستادا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له ‌پێشوتردا محەمەد عه‌لاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو ڕازی نه‌بوو به‌دانانه‌وه‌ی د. فوئاد حسێن به‌وه‌زیری دارایی و‌ سه‌ركردایه‌تی كوردیش ئاماده‌نه‌بوون بیگۆڕن، هەر بۆیە فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ئه‌و پێداگرییه‌یان دا". 

هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، كە محەمەد عه‌لاوی ئاماده‌بووە ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌كۆتایی 2019 دا بۆ بودجه‌ی 2020 كردبوویان، جێ به‌جێی بكات و بیخاته‌ یاسای بودجه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ ڕێكه‌وتنێكی زۆر هاوسه‌نگ بوو، به‌داخه‌وه‌ وه‌فدی هه‌رێم زۆر دواكه‌وت له‌هاتن بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی ڕێكه‌وتن له‌بواری نه‌وت و بودجه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ بچوایه‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌، كێشه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بوو". 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان جەخت لەوە دەكاتەوە "ئه‌وه‌ی كه‌ بیستومه‌ پارتی تا ئێستاش پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دكتۆر فوئاد حسێن وه‌زیر بێت، پێویست نیه‌ ئێمه‌ دانانی وه‌زیرێك بكه‌ین به‌مه‌رجی گفتوگۆكان، به‌ڵكو پێویست ده‌كات ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یكه‌ینه‌ مه‌رجی گفتوگۆكان، په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ مووچە‌و قوتی خه‌ڵك، یان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت و كێشه‌ی ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان بێت كه‌ ئێستا له‌ هه‌موو كات دۆخه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌ خراپتره‌ له‌ڕووی سیاسه‌تی ته‌عریبه‌وه". 

هەروەها ئەوەشی روونكردووەتەوە، كە نه‌ناردنی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی كه‌ بڕیار بوو هه‌رێم بیدات له‌ ساڵی 2019 به‌ته‌واوه‌تی و له‌م چوار مانگه‌ی 2020 دا، فشارێكی زۆری له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ی عێراق دروستكردووه‌ تا ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران بڕۆنه‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و بڵێن پێویست ده‌كات عادل عبدولمه‌هدی دادگای بكرێت و له‌سێداره‌ بدرێت، ئه‌م فشارانه‌ و دروست بوونی ناكۆكی له‌نێوان به‌شێكی زۆر له‌ كوتله‌ شیعه‌كانی عێراق و به‌شێك له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مانه‌ هه‌مووی پاڵنه‌رن كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم بڕاوه‌. 

باسی لەوەشكردووە، كە هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌و ئیلتیزامانه‌ی كه‌ له‌ یاسای بودجه‌ی 2019 خراوه‌ته‌ سه‌ر شانی كه‌ ده‌بوو 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ بدات به‌ سۆمۆ، له‌گه‌ڵیشیدا داهاتی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌تی عێراقی، داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم شه‌فاف نیین كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ كاریگه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن له‌مانگه‌كانی یه‌ك و دوو و سێ پابه‌ندبووه‌ و یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌ی نه‌فه‌قاتی ناردووه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©