لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

پرس میدیا 

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، بەردەوام ده‌بن لەسەر دابه‌شكردنی خۆراكییە سەرەكییەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان. ده‌شڵێت: زیادكردنی جۆرەكانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌، وابەستەیه‌ به‌ بودجەی گشتی دەوڵەته‌وه‌. 

وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ "بەردەوام دەبین لەسەر دابینكردنی مەوادە خۆراكییەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان، لەماوه‌ی قەدەغەكردنی هاتووچۆ كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە سەپێنراوه‌". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، وەزارەتەكەیان پێویستی بە تەرخانكردنی پارەی زیاترە بۆ گرێبەستی نوێ لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان بۆ دابینكردنی جۆره‌كانی خۆراك. 

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "كۆمپانیای گشتی بازرگانی مەوادە خۆراكییەكان و دروستكردنی دانەوێڵە، بەردەوامە لەسەر پرۆسەكانی دابینكردنی پێداویستییەكانى بەشەخۆراكی سەرەكی بۆ هاووڵاتیان (شەكر، زەیت، ئارد، برنج)، لەم مانگەشدا بەشەخۆراكێكی نوێی مانگی ئادار دابەشدەكرێت". 

له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وەزارەتی بازرگانی روونیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ زیادكردنی جۆرەكانی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان و دابەشكردنی لە هەموو مانگێكدا، وابەستەی یاسای بودجەی گشتی و بڕیاری یاسادانان و فەراهەمكردنی پارەی زیاتره‌ بۆ وەزارەتەكەیان بۆ ئه‌وه‌ی مانگانه‌ خۆراك بۆ 38 ملیۆن عێراقی دابین بكات. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©