عادل عەبدولمەهدی: عێراق لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا نزیکبوەتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عادل عەبدولمەهدی: عێراق لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا نزیکبوەتەوە

عادل عەبدولمەهدی: عێراق لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا نزیکبوەتەوە


پرس میدیا

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق  رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی  پەیوەست بە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە و ژمارەی توشبوانی پەتاکە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان کەمترە.

عادل عەبدولمەهدی، لە کۆبونەوەی چوارەمی لیژنەی باڵای تەندروستی و خۆپارێزی ئاماژەی بەوەكرد، "عێراق پەیوەست بە کۆرۆنا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و ئەوەش بە هەوڵی کارمەندانی تەندروستی و رێکارە خۆپارێزییەکان بەرامبەر ئەو پەتایە بوە".


باسیلەوەشكرد، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەکی بەردەوام لە کەمبونەوەدایە و پشکنینەکانیش بەردەوام دەبن، 
جەختیشیکردوەتەوە "عێراق پەیوەست بە کەمی ژمارەی توشبوان لە پێشەوەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندایە".

ئەوەش لەكاتێكدایە، بە گوێرەی ئامارە  فەرمییەکان تا ئێستا هەزار و 415 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 812 کەسیان چاکبونەتەوە و  79 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©