ئیسپانیا؛ نوێترین ئاماری گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا راگەیاندرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئیسپانیا؛ نوێترین ئاماری گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا راگەیاندرا

ئیسپانیا؛ نوێترین ئاماری گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا راگەیاندرا

پرس میدیا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسپانیا، ئاشکرایکرد، لە 24 كاتژمێری رابردودا لە وڵاتەکە نزیکەی شەش هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 638 توشبووی تریش بە ڤایرۆسە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئەمڕۆ پێن شەممە ٢٠٢٠/٤/٩، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسپانیا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردە و تێیدا هاتووە، كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 638 توشبووی تر به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌مەیش ژماره‌ی ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە له‌ وڵاتەکەدا گیانیان لەدەستداوە‌ بوو بە 15 هه‌زار و 238 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئەو وڵاتە راشیگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، پێنج هه‌زار و 759 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون.

نوێترین ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا زیادیكردوه‌ بۆ ١٥٢ هه‌زار و 446 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 48 هه‌زار توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.


داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©