پزیشکانی سلێمانی: ناتوانین تاکلایەنە قورسایی ئەم دۆخە بخەینە سەرشانمان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پزیشکانی سلێمانی: ناتوانین تاکلایەنە قورسایی ئەم دۆخە بخەینە سەرشانمان

پزیشکانی سلێمانی: ناتوانین تاکلایەنە قورسایی ئەم دۆخە بخەینە سەرشانمان


پرس میدیا 


نوێنەرایەتی پزیشکانی سلێمانی هۆشداریدەدات لەبارەی دواخستنی مووچەی مانگانەی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و رایدەگەیەننن، ناتوانن تاکلایەنە قورسایی ئەم دۆخەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بخەیەن سەرشانی خۆمان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی  نوێنەرایەتیی پزیشکانی سلێمانی، ئاماژە بۆئەوەدەكەن،" بۆ زیاتر لە 40 ڕۆژە موچەکانمان وەرنەگرتووە و سەرەتاییترین مافمان پێنەدراوە ئەمە لە کاتێکدا هاوپیشەکانمان لە تەواوی ووڵاتاندا لە پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئیمتیاز و هۆکاری ئاسانکاری زیاتریان بۆ دابینکراوە و تەنانەت لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا سەرەمووچەی مەترسی مانگانەی ٥٠٠ هەزار و پارچە زەوییان بۆ دابین کراوە و کارئاسانی و هاوکاری تەواو کراون".

باسلەوەش دەكەن، "سەرەتاییترین ماف"یانە و خوازیارن بە وەرگرتنی مووچە و شایستە داراییەکانیان لە کاتی خۆیدا و بە شێوەیەکی مانگانە و هەموو 30 ڕۆژ جارێک.

هەروەها پزیشکانی سلێمانی هۆشداریدەدەن لە خەمساردی نواندن بەرامبەر مافەکانیان و دەڵێن لە ئەگەری دواکەوتنی زیاتری مووچەکانیان و وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان بە زووترین کات، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ناتوانن زیاتر یەکلایەنە ئەرک و قورسایی بارودۆخەکە بخەنە سەرشانی خۆیان و لە داهاتوودا ڕێکاری دیکە دەگرنەبەر.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بۆ بەڕێزان /

سەرۆکی حکومەتی هەێمی کوردستان
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان

بابەت / داواکاری پزیشکان

بەڕێزان وەک لە نزیکەوە ئاگادارن پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا و هەر لە سەرەتای ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای مانگی دووەوە ئێمە وەکو پزیشکان وەک بەشێک لە ئەرک و فەرمانەکانمان ۲٤ کاتژمێر لە ڕیزەکانی پێشەوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا بووین و زیاتر لە جاران و سەرەڕای مەترسی کۆرۆنا بۆسەر ژیانی خۆمان و کەسووکارمان، بێ سڵەمینەوە تواناکانمان خستۆتەکار و ئەمەش بە ئەرکی پیشەیی و ئەخلاقی خۆمانی دەزانین بەڵام وەک دەزانن بەرامبەر هەموو ئەرکێک ماف هەیە و بەداخەوە سەرەڕای کەمی پێداویستی دابینکراوی خۆپارێزی بۆمان بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە کۆرۆنا، وا بۆ زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە موچەکانمان وەرنەگرتووە و سەرەتاییترین مافمان پێنەدراوە ئەمە لە کاتێکدا هاوپیشەکانمان لە تەواوی ووڵاتاندا لە پاش بڵاوبوونەوەی کرۆنا ئیمتیاز و هۆکاری ئاسانکاری زیاتریان بۆ دابینکراوە و تەنانەت لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا سەرەمووچەی مەترسی مانگانەی ٥٠٠ هەزار و پارچە زەوییان بۆ دابین کراوە و کارئاسانی و هاوکاری تەواو کراون لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان بێ ئەوەی سەرقاڵبکرێن بە داواکاری سەرەتاییترین مافیانەوە کە مووچەیە بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمە بارودۆخە قورساییەکی زیاتری خستۆتە سەرمان و سەرقاڵبووین بە خەمی قووتی ژیان و مووچەکانمانەوە لە کاتێکدا ئێمە وەک چینی پزیشکان و هاوشانی برایانی وەزارەتی ناوخۆ جیاواز لە چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگە بە بەردەوام لەسەر کارەکانمان بووین و بگرە ئەرکەکانیشمان زیادی کردووە، بۆیە داواکاریمان بەم خاڵە دەخەینە ڕوو کە بریتییە لە ( پێدانی مووچە و شایستە داراییەکانمان لە کاتی خۆیدا و بە شێوەیەکی مانگانە و هەموو ۳٠ ڕۆژ جارێک )

داواکارین لە بەڕێزتان خەمسارد نەبن بەرامبەر مافە سەرەتاییەکانمان و بە زووترین کات وەڵامی داواکارییەکانمان بەنەوە و لە ئەگەری دواکەوتنی زیاتری مووچەکانمان و وەڵام نەدانەوەی داواکارییەکانمان بە زووترین کات، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ناتوانن زیاتر یەکلایەنە ئەرک و قورسایی بارودۆخەکە بخەنە سەرشانی خۆیان و لە داهاتوودا ڕێکاری تر دەگرنەبەر.

بەئومێدی تەندروستی هاوڵاتیان و زوو بەدەمەوەهاتنی داواکارییەکانمان.

نوێنەرایەتی پزیشکانی سلێمانی


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©