لە هەرێم یەکەم زانکۆ خوێندنی ئۆنلاین دەستپێدەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە هەرێم یەکەم زانکۆ خوێندنی ئۆنلاین دەستپێدەکات

لە هەرێم یەکەم زانکۆ خوێندنی ئۆنلاین دەستپێدەکات

پرس میدیا

سبەی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، بەشێوەی ئۆنلاین (پاڵپشتیكار) دەست بەپڕۆسەی خوێندنی ساڵی  ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ دەکات.


زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٠، راگەیەندراوێكی بڵاوکردەو تێیدا هاتووە، لەژێر رۆشنایی رێنماییەكانی هەردوو كۆبوونەوەی ژمارە (3) و (4)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە ئامادەكاریی زانكۆكان بۆ خوێندنی ئەلیكترۆنی (بەشێوەی پاڵپشتیكار)، هەروەها پشتبەست بە رێگەپێدانی ئەنجومەنی وەزارەت بە دەستپێكردنی خوێندنی ئەلكترۆنی پاڵپشتیكار بەشێوازی ئەزموونی لەلایەن زانكۆكانەوە كۆبوونەوەی ژمارە (5)ی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێكەوتی (١٨\٤\٢٠٢٠) بەمەبەستی پاراستنی پرۆسەی خوێندنی (٢٠١٩\٢٠٢٠)، كە تێیدا هاتووە: (بۆ دڵنیایی زیاتر لە سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە و هەڵسەنگاندنی میكانیزم و ئامادەكارییەكان زانكۆكان سەربەستن كە لە ئێستادا بە شێوازی ئەزموونی ئەم خوێندنە دەست پێبكەن).

زانکۆکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەنجومەنی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە كۆبوونەوەی ئۆنلاینی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٠/٤/١٩ بڕیاریدا پاش تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بە شێوازی ئەزموونی لە ڕۆژی سێششەممە دەستبكات بە جێبەجێكردنی خوێندنی ئەلكترۆنی پاڵپشتیكار لە سەرجەم بەشەكانی زانكۆ لەگەڵ رەچاوكردنی رێنماییەكانی وەزارەت سەبارەت بە تایبەتمەندی وانە پراكتیكیەكان.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©