پەرلەمان پێشنیازی دەوامی زانکۆکان لە وەرزی هاویندا تاوتوێ دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمان  پێشنیازی دەوامی زانکۆکان لە وەرزی هاویندا تاوتوێ دەکات

پەرلەمان پێشنیازی دەوامی زانکۆکان لە وەرزی هاویندا تاوتوێ دەکات


پرس میدیا 


ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکانی عێراق پێنج پێشنیازخراوەتە بەردەست لیژکەیان و ئەوان دوای تاوتوێکردنیان بڕیار لەبارەیانەوە دەدەن، دەشڵێت "لە هەمو دۆخێکدا ناکرێت خوێندکاران باجی راگیرانی پرۆسەی خوێندن بدەن، چونکە ئەوان هۆکاری قەیرانەکە نین".

ئیناس ناجی، بە رۆژنامەی سەباح-ی  نیمچە فەرمی راگەیاندوە، سەرپەشکردنی خوێندکاران لە ئامادەبونیان لە وانەکاندا و کەمکردنەوەی نیوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن و هەروەها  گواستنەوەی بەشێک لە دەوامی خوێندکاران بۆ خوێندنی ئێواران لەو پێشنیازانەن کە لە کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە وەرزی هاویندا باسیان لەبارەوە کراوە.


ئەوئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران باسیلەوەشكردووە،  بۆ ئەو خوێندکارانەش کە ناتوانن بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بگەڕێنەوە بەشەناوخۆییەکان یان ئامادەی وانەکان بن، پێشنیازێک هەیە ئەو ساڵەیان وەکو مانەوە (وەکو ساڵی کەوتن هەژمارناکرێت) بۆ جێگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو خوێندکارانەشی کە لە قۆناغی چوارەمی زانکۆن و ماوەی ئەزمونی وانەبێژیان بەهۆی راگرتنی دەوامی خوێندنگاکان وەرناگرن، پێشنیازکراوە ساڵی داهاتو بتوانن ئەو پێویستییەش بۆ وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانیان تەواوبکەن.

هاوكات دەربارەی خوێندنی ئەلیکترۆنیش، ئەندامەكەی لیژنەی خوێندنی باڵا باسی لەوەکردوە، خوێندنی ئۆنلاین لە عێراق بەهۆی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت، شارەزانەبونی بەشێک لە خوێندکاران بەو شێوازە و ئاڵۆزی وتنەوە وانە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە وایکردوە جێبەجێکردنی ئەو رێکارە روبەروی ئاستەنگی ببێتەوە.



بە گوێرەی ئامارە  فەرمییەکان تا ئێستا 728 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 182 کەسیان چاکبونەتەوە و 52 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©