یه‌كێتی مامۆستایان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: تا زووه‌ موچه‌ دابه‌شبكه‌ن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یه‌كێتی مامۆستایان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: تا زووه‌ موچه‌ دابه‌شبكه‌ن

یه‌كێتی مامۆستایان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: تا زووه‌ موچه‌ دابه‌شبكه‌ن


پرس میدیا

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "لە مانگی ئاداری ساڵی رابردو كاتێك بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچە درا، هاوكات بڕیاری ئەوە درا كە هەر 30 رۆژ جارێك موچە دابەش بكرێت "مخابن ئەوە ماوەی دو مانگە جارێكیتر روبەڕوی گرفتە نەخوازراوەكانی ساڵانی رابردو دەبینەوە".

له‌یاداشتێكدا كە بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردویەتی یه‌كێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەكردووە،  "ئەوەی زیاتر نیگەرانییەكانی قوڵكردۆتەوە هەڵوێستێكی فەرمیتان لەوبارەیەوە رانەگەیاندوە، هەمو مامۆستایان و فەرمانبەرانتان لە چاوەڕوانی و بەدبینیدا هێشتۆتەوە".

یەكێتی مامۆستایان داوایكردوه‌ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران  پلانی خۆی رابگەیەنێت و بڕیاری پێشوی خۆی تایبەت بە دابەشكردنی موچە بە 30 رۆژ جارێك جێبەجێ بكات و یاسای چاكسازی وەكو خۆی پیادە بكات.

لەبەشێكی دیكەی یاداشتەكەدا هاتووە، "مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەمو رویەكەوە ماندون و بەرگەی گێژاوی بەردەوام ناگرن و ناتوانن بە دیار ئەو بارودۆخەوە بێهەڵوێست بن، بۆیە تا زوە دەبێت هەنگاوی پێویست بۆ دابەشكردنی موچە بنێن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©