دەکرێت قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەکرێت قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت

دەکرێت قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت

پرس میدیا

بەرپرسێکی نوسینگەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، "دەکرێت پاش جێبەجێکردنی شەش خاڵ قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێت". 

دکتۆر نەجمەدین حەسەن بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەری "وێستگە"ی راگەیاندووە، "پاش ئەوەی دوێنی بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی شەش خاڵی باس کردووە دەکرێت قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت و ژیان ئاسایی بێتەوە، بە مەرجێک ئەو خاڵانە جێبەجێ بکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەو شەش خاڵە بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە، کە بریتی دەبن لەوەی، ڤایرۆسەکە دەبێت لەژێر کۆنترۆڵدابێت، سیستەمی تەندروستیی توانای گەڕان و كەرەنتینە و چارەسەری نەخۆشئ هەبێت، گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەو شوێنەکاندا كەمبووبێتەوە، رێكارە خۆپارێزییەکان لەو شوێنانەی دەكرێنەوە رەچاو بكرێن، تیمەكان لەئامادەباشیدان بۆ ئەوەی لەهەر شوێنێك مەترسی هەبوو فریای بكەون، كۆمەڵانی خەڵك لەو ناوچەیە بزانن چۆن خۆیان دەپارێزن و هۆشیارییان هەبێت. 

ئەمەش دوای ئەوەدێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی رێنمایی و رێکاری خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ماوەی مانگێکە قەدەغەی هاتووچۆی لە سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی هەرێم راگەیاندووە و بڕیارە تا رۆژی ١٦ی نیسان بەردەوام بێت. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©