وەزیری تەندروستی: مەترسی كۆرۆنا لەهەرێم زیاتر بووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری تەندروستی: مەترسی كۆرۆنا لەهەرێم زیاتر بووە

وەزیری تەندروستی: مەترسی كۆرۆنا لەهەرێم زیاتر بووە


پرس میدیا 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان  رایدەگەیەنێت، ئەگەرچی ڕێكاری توند و تۆڵ و پێش وەختە لەهەرێمی كوردستان دژ بەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت "ئێمە لەو ترسناكییە دوركەتبێتینەوە ترسناكی بەردەوامە و زیاترە".


سامان بەرزنجی بە دەنگی ئەمریكای وتووە، ئێستا ڤایرۆسەكە لەناو كۆمەڵگادایە، ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەیكان و ڕێنمایەكانی وەزارەتی تەندوستی و ناوخۆ نەبن ئەوا هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بارێكی مەترسیدارەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە،  دەمەوێت هاووڵاتیانیش دڵنیا بكەمەوە ئەوەی، كە پڕوپاگەندەكراوە گوایە ڤاگسین دروست كراوە لەهەرێمی كوردستان شتێكی وانییە و تەنانەت ڤاگسینیشی لەهەموو جیهان بۆ دروست نەكراوە.

باسی لەوەش كردووە، ئەو چارەسەرانەی بەكاردەهێنرێن لەهەرێمی كوردستان چارەسەری نوێ نین و لەهەموو كوردستان گشتاندنی بۆ كراوە تەنانەت لەعێراق و وڵاتانی تریش بەكاردێت پێشتر ئەو چارەسەرانە بۆ نەخۆشی تر بەكارهاتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©