نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، ئاشکرایکرد، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو، سێ تووشبووی نوێ لە هەرێم تۆمار کراون، یەکێکیان لە هەولێرە و دوانەکەی تریش لە سلێمانین.


وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێکی دەربارەی نوێترین ئامارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە بەمجۆرەی خوارەوەیە:

کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٨٩٤٥) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٨٠٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٨٥) لە هەولێر، (٢٦٧) لە سلێمانی، (١٠٠٨) لە دهۆك، (٤٩) لە ڕاپەرین، وە (٧١٣٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٥٩) هاووڵاتی.

پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٨٩١) پشکنین ئەنجام دراوە، (٢٧٠) هەولێر، (٢٣٠) سلێمانی، (٣٦٥) دهۆك، (٢٦) ڕاپەڕین. دەرەنجام (٣) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێکی تەمەن (٤٠) ساڵ، دانیشتووی ناحیەی بەحرکەیە و خێزانی تووشبووێکی پێشووە و لە کەڕەنتین بوو.

پارێزگای سلێمانی (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٨٠) ساڵ کە دانیشتووی شارباژێرە و و پیاوێکی تەمەن (٢٩) ساڵ قوتابیە و لە ووڵاتی ڕوسیا گەڕاوەتەوە لە ڕێگای کفری و دانیشتووی ناحیەی ڕزگاریە سەر بە قەزای کەلارە.

ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٤٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣١٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©