سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: جیهان رووبه‌ڕووی قورسترین قەیرانی دارایی بووەتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: جیهان رووبه‌ڕووی قورسترین قەیرانی دارایی بووەتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: جیهان رووبه‌ڕووی قورسترین قەیرانی دارایی بووەتەوە

پرس میدیا 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، جیهان رووبه‌ڕووی قەیرانێكی دارایی بووەتەوە كە لە90 ساڵی رابردوودا هاشێوەی نەبووە.

كریستالینا جۆرجیڤا بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەو قەیرانە داراییەی كە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سەریهەڵداوە، لە ئێستادا كاریگەرییە نەرێنیەكانی زیاتر لە سەر بازاڕە نوێكان و وڵاتانی روولەگەشە دەردەكەوێت. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، قورسترین قەیرانی دارایی لە دوای 1930 یەوە بەرۆكی جیهانی گرتوە. 

باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ بەر لە سێ مانگ پێشبینیان كردبوو، ئابوری 160 وڵات لە ساڵی 2020دا به‌ره‌وگه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێت، بەڵام ئێستا پێشبینیەكانیان پێچه‌وانه‌ بووه‌ته‌وه‌و پێشبینی ده‌كه‌ن لەم ساڵدا 170 وڵات، پاشەكشەی گه‌شه‌ و ئابوری بكه‌ن.

كریستالینا جۆرجیڤا ئه‌وشه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەگەر لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ بكرێت، ساڵی داهاتوو دۆخی ئابوری تاڕادەیەك بەره‌وپێشچوون بە خۆیەوە دەبینێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©