پۆلیسی ڕاپەڕین رونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتیی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆلیسی ڕاپەڕین رونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتیی بڵاوکردەوە

پۆلیسی ڕاپەڕین رونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتیی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، رایگەیاند، "هەواڵی نادروست بڵاوکراوەتەوە بەوەی کە شەوی ڕابردوو لە شاری ڕانیە چەند کەسێک لە ئەندامانی یەک خێزان کوژرابن و دواتریش لە ڕێگا ئۆتۆمبیلی پۆلیس وەرگەڕاوە و قوربانی لێ کەوتۆتەوە."


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٣٠، راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، رونکردنەوەیەی بڵاوکردەوە تێدا هاتووە: "وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و بە هەموو جۆرێک ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ جۆرە ڕوداوێکی لەو شێوەیە لە شاری ڕانیە و دەوروبەری و تەنانەت لە سنوری پشدەریش ڕوی نەداوە."

#ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

لە هەندێک لە پەیج و ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی نادروست بڵاوکراوەتەوە بەوەی کە شەوی ڕابردوو لە شاری ڕانیە چەند کەسێک لە ئەندامانی یەک خێزان کوژرابن و دواتریش لە ڕێگا ئۆتۆمبیلی پۆلیس وەرگەڕاوە و قوربانی لێ کەوتۆتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە:

وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و بە هەموو جۆرێک ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ جۆرە ڕوداوێکی لەو شێوەیە لە شاری ڕانیە و دەوروبەری و تەنانەت لە سنوری پشدەریش ڕوی نەداوە.

سەرەڕای ئەوەی بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەیان مەرامی خۆی لەپشتە، کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر دەرونی خەڵک و هەوڵێکە بۆ تێکدانی هێمنی و باری ئاسایشی خەڵکی سنورەکە کە لەکاتێکدا خۆشبەختانە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین زۆر ئارامە و ئەمەش بە هۆی بوونی سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی سنورەکە و هاوکاری هاوڵاتیانی سنورەکە.

لێرەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت کەوا سکاڵای یاسایی لە دژی خاوەنی ئەم جۆرە پەیج و ئەکاونتانە تۆمار دەکەین تاکو سزای یاسایی بدرێن بۆئەوەی چی تر لە هەوڵی تێکدانی دەرونی هاوڵاتیان و هێمنی و باری ئاسایشی هاوڵاتیان هەواڵی نادروست بڵاو نەکەنەوە.

هاوڵاتیانی سنورەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام لە خزمەتیان دادەبین و وەک چۆن لە ڕابردوو و لە ئێستادا بەردەوام لە پێناو پاراستنی ئارامی ئاسایشی سنورەکە لە ئەرک دابووین وە لە داهاتوشدا بەردەوام دەبین.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©