حکومەتی هەرێم بڕە پارەکە ئاشکرا دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکومەتی هەرێم بڕە پارەکە ئاشکرا دەکات

حکومەتی هەرێم بڕە پارەکە ئاشکرا دەکات

پرس میدیا

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە کەمپەینی "بەیەکەوە بەهێزترین"ی تایبەت بە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بڕەکەی ١٨ ملیۆن دۆلار و ١٨٣ هەزار دۆلار کۆکراوەتەوە.


حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە تێیدا هاتووە: لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی کۆمەک وهاوکاری بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەریم کەمپینی "بەیەکەوە بەهێزترین" بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشین راگەیاند.

ئاماژە بەشدەکات، "بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە بریتییە 18 ملیۆن و 183 هەزار و 175 دۆلاری ئەمریکی."

راشیگەیاندوە: 17ی مانگی رابردو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی کەمدەرامەت ببەخشێت.

ئەوەشدەخاتەڕوو: هەروەها رۆژی دوێنێ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن بڕیاریاندا نیوەی موچە و دەرماڵەی دو مانگی خۆیان ببەخشن.

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: کەمپینی "بەیەکەوە بەهێزترین"ی تایبەت بە روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه.

بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493

بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©