تەڤگەری ئازادیی: رەوشی كەركوك ناسەقامیگرە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەڤگەری ئازادیی: رەوشی كەركوك ناسەقامیگرە

تەڤگەری ئازادیی: رەوشی كەركوك ناسەقامیگرە

پرس میدیا

تەڤگەری ئازدیی، رایەگەیەنێت، بەهۆی زیادبوونی جوڵەی چەکدارانی داعش دۆخی ئەمنیی کەرکوک خراپە و بۆ پاراستنی شارەکە لە هێرشی داعش، داوای دروستكردنی ژووری ئۆپراسێۆنی هاوبەش دەكات.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٣٠، تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان، دەربارەی رەوەشی ئەمنیی کەرکوک كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی ئەنجامدا و كۆمەڵ سەرمەد، هاوسەرۆكی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی راگەیەندراوێکی حزبەکەی خوێندەوە و تێیدا هاتووە: "تا دێت رەوەشی ئەمنی شاری كەركوك ناسەقامگیرتر دەبێت، چالاكییەكانی چەتەكانی داعش لە كەركوك زیاتر و فراوانتر بووە."

ئاماژەی بەوەشکرد، کە چەکدارانی داعش "لە دواین هەوڵیاندا ویستیان دەستبەسەر دەزگای هەواڵگریی كەركوكدا بگرن و وەك تەڤگەری ئازادیی ئەنجومەنی هەرێمی كەركوك بە توندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆستانەیە دەكەین، داوكارین لە تەواوی لایەنەكان و حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق و ئیدارەی شارەكە، كە بۆشاییە سەربازییەکان پڕبکەنەوە و هەوڵ بۆ ئارامی کەرکوک بدەن."

هاوسەرۆكی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، راشیگەیاند: "داوكارین ژووری ئۆپراسێۆن لە تەواوی لایەنەكان پێكبهێندرێت، بۆئەوەی بتواندێرێت بەر بەهێرشی چەتەكان بگیرێت، لە هەمانكاتدا داواكارین، كە كۆنفرانسێكی ئاشتەوایی لە شارەكە بە دەسپێشخەری یان بە نێوەندگیریی یۆنامی لە كەركوك بەڕێوبەچێت، لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و سەربازیی، بۆ ئەوەی پێكهاتە و نەتەوەكانی شارەكە ئاشت بكەینەوە."



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©