ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاشكرا كرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاشكرا كرا

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاشكرا كرا

پرس میدیا 

ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر كۆبووه‌و وته‌بێژی پارتیش ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات. 

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحموود محەمەد، به‌ ماڵپەڕی فەرمی حزبه‌كه‌ی راگەیاندووه‌ "کۆبوونەوەكه‌ لەسەر دوو تەوەری سەرەکی بووه‌، یەکەمیان بارودۆخی عێراق و پێکهێنانی کابینەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، هەروەها بارودۆخی نێوخۆی کوردستان و ئەو گرژیانەی لە رووی مێدیاییەوە پەیدابوونە، ئەوەی کوردستان هەوڵبدرێ بەرێگەی دیالۆگ چارەسەر بکرێ و بەیەکەوە وەک لایەنی سەرەکی بەشداربووی حکوومەت کێشەکان چارە بکرێن". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "گرژیەک هەستی پیدەکرێ بە تایبەت لە سۆشیال میدیاو راگەیاندن، رەنگە هەندێ نیگەرانی لای خەڵک دروستکردبێ و خەڵکیش حەقیەتی نیگەران بێ، چونکە کیشەکان هەر لەو گرژیانەوەیە گەورەتر دەبن، بەڵام وەک هەستکردن بە پرسیارێتی له‌م کۆبوونەوەیەی مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیاردرا هەموو ئەو رێکارانە بگرینە بەر بۆ ئەوەی ئەم گرژیانە نەهێڵین و نەهێنە پێش". 

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ "هەوڵەکانی هەموو لایەنە سیاسییەکان لەوە کۆبکەینەوە کە پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بین، بۆ سەرکەوتیان لەو ئەرکەی کە لە ئەستۆیانە لە رووبەڕووبونەوەی پرسە تەندروستییەکە و پرسی ئابووریدا لە جیاتی ئەوەی بە شتی لاوەکی خەریک بین و، وزەمان بەمە خەرج بکەین، پێویستە بۆ ئەمە هەوڵبدەین چۆن پشتگیری ئەم حکوومەتە بکەین". 

مەحموود محەمەد سه‌باره‌ت به‌نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتی ده‌ڵێت "لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنی سیاسی و ئیداریمان هەیە، ئەو رێککەوتنانە واژۆ کراون و پێویستە بۆیان بگەڕێینەوە و لەکوێ کێشەیەک هەیە بە دیالۆگ چارەی بکەین، لێکتێگەیشتن بۆ چارەکردنی ئاڵۆزی و کێشەو گرفتەکان بکەین، نەوەک لەرێ سۆشیال و مێدیا و راگەیاندن، کێشەکان دەبێ بە دانیشتن و تەفاهوم پێکەوە چارە بکەین". 

سەبارەت بە دستپێشخەری بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان کە پێشوەختە گۆڕان داوایكردبوو، مەحموود محەمەد دەڵێ "لە راستیدا هەرپێشتریش ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوە سێ قۆڵییە زەروور بوو، بەڵام هەندێ بارودۆخ و دواتریش ئەو رێکارانەی تەندروستی هاتنە پێش، هەندێ پێشهات هاتن و لەیەکتر دوورکەوتینەوە، بۆ پرسی سێ قۆڵی پێشوتریش ئێمە و یەکێتی و گۆڕان باسمان لەو بابەتە کردبوو، پێویست دەکات کە ناوەناوە کۆببینەوە، چونکە ئێمە پێکهێنەری سەرەکی ئەو حکوومەتەین، هەم لە پەرلەمان و هەم لە حکوومەت و هەمیش لە سەرۆکایەتی هەرێم، کەواتە زۆرجار پێویستە ئەم کۆبوونەوانە بکرێن". 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©