به‌هۆی بۆردومانی توركیاوه‌ دوو هاوڵاتی كورد شەهید بوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

به‌هۆی بۆردومانی توركیاوه‌ دوو هاوڵاتی كورد شەهید بوون

به‌هۆی بۆردومانی توركیاوه‌ دوو هاوڵاتی كورد شەهید بوون

پرس میدیا 

به‌هۆی بۆردومانكردنی چیای خواكورك له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌، دوو هاوڵاتی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌هید بوون. 

بەگوێره‌ی هەواڵی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێ شەممە 28ی نسان، بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە دوو هاوڵاتی كوردی شاری شاری شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شەهید بوون. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ بۆ كۆكردنەوەی گیای بەهاری چووبوونە چیای خواكورك و له‌وێ شه‌هید بوون. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەو دوو هاوڵاتییە بە ناوەكانی (فاخیر تازەوار) و (رەشید پیروتی) تەمەنیان 35 و 36 ساڵان بووه‌. 

هه‌ر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەكانی گەرواسنگا و بێركم و سنین و بن قەڵات و چیای بۆلی كونە كۆتری سنوری برادۆست و هه‌روه‌ها گەلی گوهانەشیان بۆردومان كردووە كە دەكەوێتە ناوچەی نەهێلی لەشارەدێی دینارتە، شوێنێكی گەشتیارییە و بۆ یەكەمجارە بۆردومان دەكرێت. 

ئه‌وه‌ش‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بەهۆی به‌رده‌وامی بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئێستا چەندین هاوڵاتی مەدەنی كورد شەهید و برینداربوون و زیانێكی زۆریش بەر رەز و باخ و مەڕو ماڵاتی هاوڵاتیان كەوتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©